پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

مانای كورد زاگ چییە؟ دەستەی كورد زاگ چ ئامانجێكی هەیە؟

 دەستەی کوردزاگ دەستەیەکی نەتەوەییە کە هەوڵ بۆ یەکڕیزی و یەکبونی کورد دەدات ، ئامانجی دامەزراندنی دەستەی کوردزاگ لەلایەن لاوانی کوردەوە بۆ وشیارکردنەوە و چاوکردنەوەی تاکی کوردە بۆ ئەوەی لە مێژوو و ئێستا و داهاتووی خۆیان تێبگەن و بزانن کە مێژوو و ئێستامان چۆنە لە دەستەی کوردزاگدا کۆمەڵێک بەشی جۆراوجۆر هەیە کە هەر ئەندامێکی کوردزاگ لە بەشێکدان و لە هەوڵدان بۆ یەکخستنی دەستەکە و گەیاندنی پەیامی کوردزاگ بە تەواوی کوردان

ڕوونکردنەوە لەسەر ناوی کوردزاگ و لۆگۆی کوردزاگ بۆ هاوخوێنانمان

کوردزاگ لە لە یەکگرتنی دوو وشەدا پێکهاتووە ئەویش (کورد+زاگ) کورد بەمانای ئێمەدێت کە وەک گەلێک بونمان هەیە ، زاگ بەمانای لەدایکبونەوە دێت و ڕەگی (زگماک - زاگماک)ــە ، کە تێکڕای وشەی کوردزاگ بەمانای لەدایکبونەوەی کورد دێت ، وە جگە لەمەش وردەکاری
زیاتر و وشەی زاگ ، ز=زیندوبونەوەی ، ا=ازادی ، گ=گەل ، کە تێکڕا دەبێتە زیندوبونەوەی ئازادی گەل

لە هەمانکاتدا ویستومانە وردەکاری زیاتر بکەین و لۆگۆکە بگونجێنین لەگەڵ ناوی کوردزاگ ، لەبەر وشەی زاگ کە بە مانای لەدایکبونەوە دێت سودمان لە باڵندەیەکی ئەفسانەیی وەرگرتووە بەمانای سیمرخ ، (سیمرخ باڵندەیەکی ئەفسانەییە لەکاتی مردنیدا دەسوتێت و دواتر لە خۆڵەمێشەکەی خۆی لەدایک دەبێتەوە) هەر ئەم لەدایکبونەوەیەشمان کردووە بە پەیامێک کە ئەڵێین "لە خۆڵەمێشەکانەوە لەدایکدەبینەوە" ، جگە لەمانەش لەلای باڵندەی سیمرخەوە سیمبولی کوردمان داناوە کە خۆرە ، (خۆری 21 تیشک سیمبولی ئاڵای کوردستانە و هۆکاری ئەوەی کە خۆر بۆتە سیمبولی کورد بۆ پیرۆزی خۆر دەگەڕێتەوە کە بۆتە شتێکی پیرۆز و جوان و هۆکاری ئەوەی کە 21 تیشکە بۆ 21ی مانگی 3 دەگەڕێتەوە کە هەموو ساڵێک لە 21ی مانگی 3ــدا نوێبونەوەی ساڵی کوردیە و نەورۆزە). ، لەلای سەرەوە بە ئەلفوبێی سۆمەریەکان نوسیومانە کوردزاگ کە وامان پێباشبوو لەجیاتی ئەلفوبێی ئێستادا ئەلفوبێی سۆمەریەکان بەکاربێنین کە ئەمەش پەیامێکە بۆ مێژووی دێرینی کورد ، (سۆمەریەکان خاوەن دەوڵەمەندترین ئیمپڕاتۆریەتی سەردەمی خۆیان بوون لەڕووی ژیانکردن و ئەقڵیەت و فکر و زیرەکیەوە و کە باوباپیرانی کوردن و ئیمپڕاتۆریەتیەکەیان لە میزۆپۆتامیادا بووە) ، بازنەیەکی بەرز و نزم دەوری لۆگۆکەی داوە کە پێمان باشبوو بازنەیەکی بەرز و نزم بێت چونکە پەیامێکە بۆ بەرز و نزمی گوزەران و خاکی کورد لە کۆندا و لە ئێستاشدا ، لۆگۆکە بەگشتی لە دوو ڕەنگدا بەکارهاتووە ئەوانیش ڕەش و سپین کە ئەم دوو ڕەنگەمان بەکارهێناوە بەهۆکاری ئەوەی کە ئەم دوو ڕەنگە بەیەکەوە کۆمەڵێک واتای بەرز و جوان لەخۆدەگرن کە لەسەروو هەموو ئەوانەشەوە ئاڵای میرنشینی سۆران ڕەش و سپی بووە

تۆی بەڕێز کە خواستی ئەوەت هەیە ببیتە ئەندام و بەردەوامبیت و هاریکاری دەستەی کوردزاگ بیت بۆ گەیاندنی پەیامی یەکبونی کورد ، ئەوا دەتوانیت پەیوەندی بە پەیجی فەرمی کوردزاگ بکەیت لە ئینستاگرام و فەیسبوک


تعليقات