پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

ئایا کاوەی ئاسنگەر بونی هەبووە لە پێشوتردا؟ جەژنی نەورۆز هی كێیە؟!


 ئایا کاوەی ئاسنگەر بونی هەبووە لە پێشوتردا؟
وەک ئەزانین کە زۆرمان نەماوە بۆ نزیکبونەوە لە جەژنی نەورۆز کە جەژنێکی نەتەوەیی کوردە و بەگشتی بۆتە جەژنی نەتەوەیی گەلە ئاریاییەکان.
وە هەموو ساڵێک لەناو کۆمەڵگای باشوری کوردستاندا دوو بەرە دژی یەکتر دەوەستن و بەرەیەکیان ڕای وایە کە نەورۆز جەژنی ئاگرپەرستانە و کورد لێی بێبەریە ، وە بەرەکەی تریش ڕەتیدەکەنەوە کە ئاگرپەرستی بێت و بە موڵکی کوردیشی دادەنێن.
ئاریاییەکان (مەبەست لێی ناوی دانیشتوانە نەک ڕەچەڵەک).
جەژنی نەورۆز وەک باسکراوە لەدوای کوشتنی زوحاک بووە لەلایەن کاوەی ئاسنگەرەوە.
بە کورتی چیرۆکی کاوەی ئاسنگەر و زوحاکتان بۆ باس ئەکەم..
کاوە پیاوێکی ئاسنگەر بووە ، زوحاک پادشایەکی دەستڕۆشتوو و گەورە بووە کە مارێکی دووسەر لەسەر شانەکانی بووە و هەموو ساڵێک کەسێکی ئەکوشت و گۆشتەکەی ئەدا بە مارەکانی هەتا بیانخوات ، کاوەی ئاسنگەر هەستا بە ڕاپەڕین و کوشتنی زوحاک و لەدوای ئەوەوە جەژمی نەورۆز وەک خۆشی دەربڕینێک و پەیامێک بۆ ڕۆژی نوێ و کۆتایی هاتن بە ناخۆشی دەستی پێکرد.
هەروەک لە وشەی نەورۆز ماناکەش دیارە.
نەو = نوێ
رۆز = ڕۆژ
نەو بە زاراوەی زازاکی یانی نوێ.
روز بە زاراوەی لوڕ واتای ڕۆژ.
کۆی واتاکە دەبێتە ڕۆژی نوێ.
بەڵام ئایا کاوەی ئاسنگەر و زوحاک بونیان هەبووە؟
لە وەڵامدا ئەڵێین نەخێر ، چونکە کاوەی ئاسنگەر و زوحاک تەنیا میسیۆلۆجیەکن (ئەفسانە) کە نوسراونەوە و مەبەست لێی دوو کەسی ترە.
پؽش ئەوەی بچینە سەر ئەسڵی بابەتەکە ئەمەوێ ئەوە باس بکەم کە زۆربەی فارسەکان ئەڵێن کاوەی ئاسنگەر و زوحاک بونیان هەبووە و لە سەردەمی ئەشکانیەکاندا یاخود ساسانیەکاندا بوون ، بەڵام ئەوە سەرتاپای دوورە لە ڕاستیەوە ، تاکە هۆکار کە بڵێن کاوە و زوحاک بونیان هەبووە ئەوەیە کە مێژووی خۆیان گەورە بکەن ، وە زوحاک بکەن بە کورد و کاوە بکەن بە فارس تاوەکو کورد لە نەورۆز بێبەری بکەن.
بەڵام هەر لە ئەسڵیشدا کاوە و زوحاک وجودیان نەبووە ئەو دوو کەسەی کە بەوجۆرە شەڕ لە نێوانیاندا ڕویداوە دوو کەسی تر بوون.!
کورش و ئاستیاگ.
ئاستیاگ = باپیری کورش.
کورش = نەوەی ئاستیاگ.
ئاستیاگ لەسەر دینی یارسان.
کورش لەسەر دینی زەردەشتی.
ئەوکاتەی کە ئاستیاگ لەسەر دینی یارسان بوو ، تەواوی ئیمپڕاتۆریەتی میدیا لەسەر دینی یارسان ، کورش داوای کرد لە ئاستیاگی باپیری کە دینی ئیمپڕاتۆریەتی میدیا لە یارسانەوە بگۆڕێ بۆ زەردەشتی ، بەڵام ئاستیاگ ڕەتیکردەوە دینەکە بگۆڕؽت ، هەر لەبەر ئەمە کورش دەستی چووە کوشتنی ئاستیاگی باپیری.
وە فارس هەستاوە دەستکاری ئەم مێژووەسی کردووە و خۆی پێ گەورە کردووە ، کورشی کردۆتە فارس و بەقسەی خۆیان کورش باوکی فارس بووە و ئاستیاگ کورد بووە و کورش ئیمپراتۆریەتی میدیای ڕوخاندوە و هەخامەنشی داناوە کە هەخامەنش فارس بووە ، بەڵام ئەوەش ناڕاستە و کورش درؽژەی بە ئیمپڕاتۆریەتی میدیا داوە و هەخامەنش هەر وجودی نەبووە!!
خەڵکی ئیمپراتۆریەتی میدیا بۆ دڵخۆشبون بە کوشتنی ئاستیاگ لەلایەن کورشەوە؟
دینی زەردەشتی دینی خودایی بوو وە زۆربەی خەڵکی میدیا بەزۆری دینی یارسانیان بەسەردا سەپێنرابوو ، وە جگە لەوەش ئاستیاگ جولەکەکانی لە تەواوی ئیمپڕاتۆریەتیەکە پەرش و بڵاوکردبوو دەیچەوساندنەوە.
بەڵام کورش کە ئاستیاگی باپیری کوشت و خۆی هاتە سەر حوکم ، دووبارە جولەکەکانی کۆکردنەوە و بردیانیەوە ئورشەلیم و هەندێک ئەڵێن کە هەتا ناوچەکەشی بۆیان چاکردۆتەوە.
هەر لەبەر ئەم هۆکارە کورش خۆشەویستە لای زۆربەی فارسەکان و کورش بە فارس ناودەبەن (کورش کورد بووە و فارس نەبووە وە خەڵکی چوارمەحاڵ و بەختیاری بووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان) وە جگە لە فارس جولەکەکانیش کورشیان خۆشدەوێت.
کاتێک کە ئاستیاگ مرد خەڵکەکە ڕۆژی نوێیان دانا (نەورۆز) و هەموو ساڵێک لە 21ی 3 وەک نوێبونەوەی ساڵ ئەچونە دەرەوە بۆ خۆشیدەربڕین و ئازادبون لە گرفتاریەکانی ئەو سەردەمەیان ، کە ئەم نەورۆزە هەتا ئەم دەقەیە هاتووە بەهەمان ستایلی ئەوکات.
وە ئەوکات فارس وەک و نەتەوە وجودی نەبووە لەو خاکەدا.
وشەی فارس (فارس باس لە جوگرافیایەکی دیاریکراوە لە دەوڵەتی ئێراندا و لە پێشوتریشدا "پارێزگای شیراز" کە بە ناوچەی فارس ناسراوە کە مێژووەکەی کۆنە) بەڵام نەتەوەی فارس مێژووەکەیان تازەیە و لەدوای هاتنی دینی ئیسلام ئەوکات پەیدابوون کە نەوەی قاجارەکانن لە هیندستانەوە هاتن و ناوی فارسیان بەسەر خۆیاندا سەپاند.
*وەک ئەوەی بۆ نموونە موکریان کە جوگرافیایەکی دیاریکراوە کۆمەڵێک کەس بێن بڵێن ئێمە موکریانین و نەتەوەین لەکاتێکدا موکریان پارچە خاکێک بێت و خۆی کوردی بێت نەک نەتەوەی جودا و..هتد
بەزمی قاجار بەهەمان جۆرە.
هەر بۆیە لەپاش ئەو ڕووداوە ئاریاییەکان هەستان بە دانانی میسیۆلۆجیەک بەناوی کاوەی ئاسنگەر و زوحاک و ئەوەی لەدەستیان هات کردیان هەتا وایان لە کورد کرد کە جەژنی ئەسڵی نەورۆزی خۆی بە هی خۆی نەزانێت و تفف و نەعلەتی بکات.
یانی لێرەدا دوو شتمان بۆ دەردەکەوێت:-
1. هیچ بابەتێکی ئاگرپەرستی لە گۆڕێدا نییە ، وە هیچ پەیوەندی بە ئاگرپەرستیەوە نییە کە نەورۆز جەژنێکی ئاگرپەرستی بێت.
2. ئەوکاتەی نەورۆز دروستبوو نەتەوەی فارس بونی نەبووە هەتا بڵێین جەژنەکە هی ئەوانە ، تەنیا ئەوەی کە ڕویداوە لەناو کورددا ڕویداوە و جەژنەکە موڵکی کوردە.
لەڕووی دینداریەوە:-
هەموو نەتەوەیەک خاوەن جەژنێکی تایبەت بەخۆیەتی ، سعودیا و قەتەڕ لەڕووی پێشکەوتن و ئەقڵ و زیرەکیەوە بە سەد ساڵ لە پێش تۆ و نەتەوەکەتن (بەداخەوە) بەڵام جەژنی نەتەوەییان هەیە و هەموو ساڵؽک بەرز دەینرخێنن و هیچ مسوڵمانێکیشیان دژی جەژنی نەتەوەیی خۆیان نەوەستاوەتەوە ، ڕاستە لە ڕووی دینداریەوە تۆ تەنیا دوو جەژنت هەیە.
یانی بۆ بابەتی دیندار و مسوڵمانبون تۆ خاوەن 2 جەژنی.
وە هیچ ڕێگریەک نییە کە بڵێت ئەوەی جەژنی تری هەبێت مسوڵمان نییە ، تۆ وەک کورد خاوەن یەک جەژنی ، وەک مسوڵمان خاوەن دوو جەژنی ، کە کوردێکی مسوڵمانیت خاوەن سێ جەژنیت ، جەژنی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان.
وە جەژنی نەورۆزیش پەیوەندی بە کوفر و ئاگرپەرستی و بێدینی نییە.
بابەتی کاوەی ئاسنگەر و زوحاک تەنیا میسیۆلۆجین (ئەفسانەیی) ئەگەرنا کەسایەتیەکان وجودیان نەبووە و لە کەسایەتی کورش و ئاستیاگەوە ناویان گۆڕاوە بۆ کاوە و زوحاک و کراون بە میسیۆلۆجی.

نووسەر : ئاسۆ بابوتە

تعليقات