پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

بەڵقان لە نێوان سڵاڤی و زاگرۆسی , دین بوە هۆکاری جیابونەوەیان؟ بونی چوار هۆزی گەورەی کورد تیایاندا

 بەڵقان لە نێوان سڵاڤی و زاگرۆسی

دین بوە هۆکاری جیابونەوەیان؟
بونی چوار هۆزی گەورەی کورد تیایاندا
1. بۆسنە
2. کڕواتیا
3. سڕبیا
4. مۆنتینگرۆ
5. ئەلبانیا
6. مەکدۆنیا
7. کۆسۆڤۆ
سەردەمی کۆچی ئەم کوردانە بۆ بەڵقان جیاواز بووە و هەندێکیان لەگەڵ هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام گیرساونەوە و بەدیارکەوتون لە بەڵقان ، تەنیا مەقدۆنیا لە پێش زایین بونی هەبووە لە بەڵقان.
سەردەمی کۆچی کورد بۆ ئەو ناوچانە.
1. پێش ئیسلام.
2. لەکاتی فتوحاتی ئیسلام بۆسەر کورد.
3. لەگەڵ ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی.
سەرەتا ئەمە بخوێنەوە با بابەتەکەت بۆ ڕوون بێتەوە..
زمانی کوردی مێژووەکەی زۆر کۆنەو نزیکترین مێژووی زمانی کوردی دەگەڕێتەوە بۆ 4 هەزار ساڵ و زمانی سۆمەریەکان بووە.
لەم ڤیدیۆیە سەیری زمانی سۆمەری و کوردی بکە هەریەکە
وە کوردەکانی ئەوکات کۆچەر بوون و کۆچیان بۆ ڕووسیای ئێستا کردووە واتا بۆلای سڵاڤیەکان ، وە سڵاڤیەکان زۆر شتیان لەو کوردە کۆچەریانەی ئەوکات وەرگرت وەکو:-
1. زۆرینەی وشەی زمانی کوردیان وەرگرت بۆ سڵاڤی.
2. فێری ژیان بون نەک وەحشیگەری.
3. وەک کوردەکان بەلای ئاژەڵداری و کۆچەری ڕۆشتن.
4. جلوبەرگی کوردیان وەرگرت.
5. بەشێک لە کلتور و دابونەریتی کوردیان وەرگرت.
لێرەدا پرسیارێک دێتە گۆڕێ..
چۆن بزانین کوردەکان سڵاڤی نین؟
کوردەکان مؽژووەکەیان زۆر لە سڵاڤیەکان کۆنترە ، گەر ڕێی تێبچێ سڵاڤی کوردبێ هەرگیر ڕێی تێناچێ کورد سڵاڤی بێت.
گەر بڵێن کورد سڵاڤیە وەک ئەوە وایە بڵێن ئەو باوکە ئەولادی کوڕەکەیەتی کە ڕێی تێناچێ و باوکەکە لە کوڕەکەی گەورەترە ئیتر چۆن ئەبێ ببێتە ئەولادی کوڕەکەی..!!
وە لەپاش زۆربون و فراوانبونی سڵاڤیەکان لە ئەوروپادا ، زمانەکەیان بە هیندۆئەوروپی ناسێندرا ، وە تیایدا کورد زەرەرمەندی یەکەم بوو ، چونکە زمانی کوردیش وەک هیندۆ ئەوروپی ناسێنرا..
وەک ئەوەی زمانی کوردی لە زمانی سلاڤی دروست بوبێت لەکاتێکدا بەپێچەوانەوە زۆرینەی زمانی سلاڤی لە زمانی کوردی وەرگیراوە.
هەر ئەمە بوە دەردەسەری بۆ کورد و زۆربەی ئەو نەتەوانەی کە ئەسڵیان کوردە بە سلاڤی ناسێنران.
وەک ئەوەی کە ئێستا دەیبینین ئەلبانیا و کۆسۆڤۆ و سڕبیا و کڕواتیا و مەقدۆنیا و مۆنتینگرۆ و بۆسنە ، ئەسڵیان کورد بووە و بەهۆی کۆچیان لە سەردەمی جیاجیادادا کۆچیان کردوە بۆ بەڵقان..
بەڵام بەهۆی نزیکی زمانی کوردی ئەوان و لە زمانی سڵاڤیەکان هەرزوو کراون بە سڵاڤی ، لەکاتێکدا ئەوان هیچ کات وەک سڵاڤی خۆیان نەناساندوە و هەر 7 وڵات یەک ڕەچەڵەک بوون.
*زمانی هیندۆ ئەوروپی زیاتر زمانی سڵاڤی و ئەوروپیەکانە.
ئەو وڵاتانەی خۆیان وەک سڵاڤی ناساندوە بەئاسانی دەناسرێنەوە..
سلاڤـ+ـینیا= سلۆڤینیا
سلاڤـ+ـاکیا= سلۆڤاکیا
بیلاڕووسیا
ئۆکڕانیا
ئەم 7 وڵاتەی کە ناوم هێناون و ئەڵێم یەک ڕەچەڵەکن و ئەسڵیان کوردە ، بەهۆکاری جیاواز ئێستا بونەتە 7 وڵات و یەکیان نەگرتوە..
هۆکارەکانی یەکنەگرتنی ئەم 7 وڵاتە کوردیە:-
1. بونی دەسەڵاتی زۆرینە.
2. جیاوازی لەنێوان دینی ئیسلام و مەسیحیەت.
3. جیاوازی زاراوەی زمانیان.
*کۆسۆڤۆ ، ئەلبانیا ، بۆسنە ، مەکدۆنیا = مسوڵمان.
*مۆنتینگرۆ ، کڕواتیا ، سڕبیا = مەسیح.
بۆنموونە ئەلبانیەکان و کۆسۆڤیەکان دۆستایەتیەکی زۆریان هەیەو زمانیان هەر یەک زمانەو تەنیا چەند جیاوازیەکی بچوکی هەیەو وەک لوڕ و بەختیاری وان کە هەردوولایان سەر بە هۆزی لوڕی گەورەن ، وە واش دەردەکەوێت کە ئەلبانیەکان لوڕبن و کۆسۆڤیەکانیش بەختیاری کە زۆر شتیان هەیە تایبەتە بە هۆزی لوڕی گەورە..
هەڵپەڕکێی سەرشان تایبەت بە هۆزی گەورەی لوڕ..
هەڵپەڕکێی سەرشان لە ئەلبانی و کۆسۆڤیەکان..
یاری بە دار تایبەت بە هۆزی گەورەی لوڕ
یاری بەدار (چەکی لوڕ) لە ئەلبانی و کۆسۆڤیەکان..
سەمای تایبەت بە هۆزی گەورەی لوڕ..
سەمای تایبەت بە ئەلبانی و کۆسۆڤیەکان..
*لەهەموی سەرنجڕاکێشتر بونی دەهۆڵ و شمشاڵە لەناویاندا وەک هۆزی گەورەی لوڕ.
با بێینە سەر بۆسنەو مەقدۆنیا کە ئەم دوو وڵاتەش لەیەکتر نزیکن و وە لەناو ئەو دوو وڵاتەش هۆزی کەمینە هۆران بەدیار دەکەوێت ، وە زۆر شتیان بە هۆزی گەورەی گۆران و هۆزی گەورەی کەلهوڕ دەچێت..
جلوبەرگیان زۆر نزیکە لە جپوبەرگی هۆزی گەورەی گۆران و هۆزی گەورەی کەلهوڕ (بەکەمێک دەستکاریەوە).
بەڵام مەکدۆنیەکان تۆزێک جیاوازترن وەک بڵێی تێکەڵەی هەر چوار هۆزە گەورەکەی کوردن..
سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن بەجلوبەرگی کلتوری مەکدۆنی.
هەمان کلتور و جلوبەرگی هۆزی گەورەی لوڕە..
سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن مێژووی مەکدۆنیەکان هەمان هۆزی گەورەی لوڕن بەشێوە ستایلی هۆزی گەورەی گۆران.
لێرەدا مەکدۆنیەکان زیاتر بەهۆزی گۆران ئەچن..
لێرەدا زیاتر مەکدۆنیەکان بە هۆزی کرمانج ئەچن..
لێرەدا زیاتر مەکدۆنیەکان بە هۆزی کەلهوڕ ئەچن..
*هۆکارەکەی ئەوەیە کە مەکدۆنیا لەپێش 6 وڵاتە کوردیەکەی ترە و ئەوەی یەکەمجار داخلی بەڵقان بووە بەشێکی ماوەتەوە لەم وڵاتە.
سەیری هەڵپەڕکێی کلتوری بۆسنەییەکان بکەن هەمان هەڵپەڕکێی هۆزی گەورەی کرمانجە و جلوبەرگیشیان هەر بەو جۆرەیەو پانتۆڵیان زۆر فش نییە!!
سەیری ئەمەیان بکەن کە کاتی خۆی لەسەر کڵاوسورەکان کە قزڵباشن و کوردن بڵاوم کردەوە و قزڵباشەکانیش سەر بە کرمانجن و زۆرینەیان لە باکوری کوردستانن وە سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن لە هەڵپەڕکێی بۆسنە..
هەمان دەستوور و خۆشی و ئاهەنگگێڕانی هۆزی گەورەی کرمانج لە باکوری کوردستان کە زۆر بەجوانی دیارە و نکۆڵی لێناکرێ بەڵام ئەم ڤیدیۆیەی دەیبینی هی بۆسنەیە نەک باکوری کوردستان ، سەیربکەو شۆکک ببە..!
ئەمەش ڤیدیۆی مۆنتیمنگرۆییەکان کە هەمان ستاییلی کوردە کەرەدەنیزیەکانیان هەیە کوردانی کەرەدەنیز لە باکورگ کوردستان شێوە هەڵپەڕکؽیەکی تایبەت بەخۆیان هەیە کە بەتورکی بە کەرەدەنیزی ناسراون و بەکوردی بە زیلانیەکان ناسراون..
ئەمەش هەر سەر بە مۆنتینگرۆییەکان کە چین و چی نین.
ئێستا تەنیا کڕواتی و سڕبییەکان ماون..
کڕواتیا و سڕبییا و مۆنتینگرۆ بەیەک زمان قسە دەکەن و مەسیحین.
مۆنتینگرۆ و سڕبییا مەسیحی ئۆرثۆدۆخین.
کڕواتیا مەسیحی کاسۆلیکییە.
کە تۆ بڵێی کڕواتییەکان کوردن ڕاستەوخۆ ئەبێ بڵێی مۆنتینگرۆ و سڕبییەکانیش کوردن لەبەر ئەوەی یەک زمان و یەک ڕەچەڵەکن ، وە گەر بڵێی سڕبییا و کڕواتیا و مۆنتینگرۆ کوردن ئەبێ بڵؽی مەکدۆنیا و بۆسنە و ئەلبانیا و کۆسۆڤۆش کوردن چونکە هەموویان یەک ڕەچەڵەک و زمانن و زاراوەیان جیایە.
گۆرانیەکی تایبەتی دیاکۆ ڕۆندەک گۆرانیبێژی کڕواتی کە گۆرانیەکە بۆ کورد وتراوە و ناونیشانی گۆرانیەکە بۆ کورد و کڕواتە.
گۆرانی تایبەتی کڕواتیەکان بەکوردی و پێشکەش بە کورد و کوردستان..
کڕواتییەکان ئاریین و بەدیاریکراوی کوردن نەک سڵاڤی و ڕووسی ، ڤیدیۆی تایبەت لەلایەن خۆیانەوە بڵاوکراوەتەوە.
ئەمەش سڕبییەکان کە زۆر زۆر نزیکن لە کڕواتییەکان و تەنیا مەزهەبی دینیان جیاوازە..
هەڵپەڕکێی سڕبییەکان ببینە..
لێرەشەوە سەیریان بکە ئەڵێی باکوری کوردستانە..
ئەمەش جلوبەرگی ژنانی سڕبییا کتومت جلوبەرگی ژنانی کرمانجی لادێکانە..
ئەمەش هۆزی گۆرانە لە سڕبیا لێتان تێک نەچێت ئەمە کوردستان نییە..
تەنها هۆکاری جیابونەوە و یەکنەبونی ئەم کوردانە دینــە بەڕێژەی 80% دواتر زاراوە و دەسەڵات هەریەکەیان بە ڕێژەی 10%
گەر ئەم 7 وڵاتە کوردیە لە بەڵقان یەکیانبگرتایەو یەک وڵات بونایە ئەزانی چی ئەبوو؟
لە 5 بەهێزترین وڵاتەکانی ئەوروپا دەبون.
لە 15 بەهێزترین وڵاتەکانی جیهان دەبون.
ژمارەی دانیشتوان: 22 ملیۆن.
دینی ئیسلام: 63%
دینی مەسیحی ئۆرثۆدۆخ: 25%
دینی مەسیحی کاسۆلیک: 10%
بێ دین + دینەکانیتر: 2%
یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی وەرزش + سەربازی

نووسەر : ئاسۆ بابوتە

تعليقات