بۆچی ناتوانرێت وڵاتی ئەفغانستان داگیر بکرێت؟!
🔹ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2001 بڕیاری داگیرکردنی ئەفغانستانی دا ،،، وە لە ڕاستیدا سەرکەوتوو بوو لە دوورخستنەوەی تاڵیبان لە دەسەڵات،،، بەڵام هەرگیز نەیتوانی لە شەڕەکاندا سەربکەوێت ،،،، بۆیە بەردەوام بوو لە شەڕکردن تا ساڵی 2021 و دواتر ناچار بوو بە دەستی بەتاڵ وڵاتەکە بەجێبهێڵێت ،،، شایەنی باسە تاڵیبان بەتەواوی دوای کۆنترۆڵکردنی کابولی پایتەخت هاتەوە سەر دەسەڵات .
🔸لە ساڵی 1979 یەکێتی سۆڤیەت بڕیاری داگیرکردنی ئەفغانستانی دا و دوای شەڕێک کە 9 ساڵی خایاند نەیتوانی هیچ دەستکەوتێک بەدەستبهێنێت بۆیە ناچار بوو بە هەمان شێوە بکشێتەوە ،،، وە پێش ئەوەش بەریتانیا لەگەڵیاندا سێ شەڕی بەرپاکردووە بەڵام هیچیان لەبەرژەوەندی بەریتانیا بەکۆتا نەهات و هیچیان دەست نەکەوت .
🔹ژمارەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە نزیکەی 38 ملیۆن کەسە ،،، هەروەها ڕووبەرەکەی نزیکەی 650 هەزار کیلۆمەتر دووجایە ،،، وە دانیشتوانەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە ،،،
🔸ئایا دەزانیت بۆچی زلهێزەکان ناتوانن کۆنترۆڵی ئەم وڵاتە بکەن ؟؟❗
🔹یان بۆچی پێی دەوترێت گۆڕستانی داگیرکەران ؟❗
🔹زۆرێک لە وڵاتان بە درێژایی مێژوو هەوڵی داگیرکردنی ئەفغانستانیان داوە و هیچ کامیان لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون ،،،، وە لە کۆتاییدا هەموویان لەو وڵاتە هەڵهاتن ،،، ئەمەش لەبەر چەند هۆکارێک
ڕوویدا :
🔸 یەکێک لە گرنگترینیان هەڵکەوتەی شوێنی جوگرافیە ،،، ئەگەر سەیری نەخشەی جیهان بکەیت لە یەکەم نیگادا بۆت دەردەکەوێت کە ئەفغانستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە هیچ لایەکەوە سنووری دەریایی
نییە ،،،، وە بە 6 وڵات دەورە دراوە ئەوانیش بریتین لە ئێران و تورکمانستان و تاجیکستان و ئۆزپاکستان و پاکستان و چین ،،، بۆیە هەر وڵاتێک بیەوێت داگیری بکات دەبێت بە یەکێک لەو وڵاتانەدا تێپەڕێت و بنکەی سەربازی تێدا دروست بکات ،،، وە ئەمە جگە لەوەی پاڵپشتی تەواویان لێ وەردەگرێت ،،،
🔹 وە ئەگەر هەر وڵاتێک توانیبێتی بەسەر ئەم بەربەستەدا زاڵ بێت ئەوا ڕووبەڕووی زەوییە ناڕێکەکانی ئەم وڵاتە بووەتەوە چونکە شاخەکان 75%ی ڕووبەری وڵاتەکەیان داگیرکردووە ،،، گرنگترینی ئەو شاخانەش شاخە بەرزەکانی 【 هیندۆ کوش】ە بۆیە ئەرکی کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان ئەرکێکی زۆر قورسە و دانیشتوانەکەی هەمیشە ئەو شاخانەیان بەکارهێناوە کاتێک لەلایەن هەر وڵاتێکی جیهانەوە بەشەڕکردن تێوەگلاون ،،، چونکە بەزاندنی ئەو شاخانە کارێکی زۆر قورسە تەنانەت بۆ بەهێزترین سوپاکانی جیهانیش،،، وە شەڕڤانانی ئەفغانستان لەم شاخانە دەجەنگن و بنکە سەربازییەکانیان بەسەر هەموو شاخەکان بڵاودەکەنەوە .
🔹یەکێکی تر لە هۆکارە گرنگەکان ڕەوشی زۆر خراپی ڕێگاوبانەکانە :
🔸کاتێک سوپای ئەمریکا لە ساڵی 2001 دا هاتە ناو ئەفغانستانەوە تەنها 50 کیلۆمەتر ڕێگای قیرتاوکراوی هەبوو ،،، وە لەبەرئەوەی تۆپۆگرافیای ئەم وڵاتە وەک ئاماژەمان پێدا ناسراوە ،،، بۆیە تێچووی ڕێگاکانی ناوی دەگاتە 5 ملیۆن دۆلار بۆ هەر میلێک ،،،، ئەمەش بڕە پارەیەکی زۆرە کە وڵاتێکی وەک ئەفغانستان توانای دابینکردنی نیە ،،،، بەڵام ئەفغانییەکان هەمیشە ئەم لاوازییەیان لە بەرژەوەندی خۆیان بەکارهێناوە ،،، وە یەکێک لە گرنگترین ڕێگاکانی ئەفغانستان دەروازەی
【 خیبەرە 】کە ڕێگای چیای 【هیندۆ کوش 】 بە پاکستانەوە دەبەستێتەوە ،،، ئەوەی سەیرە ئەوەیە کە ئەمە تاکە ڕێڕەوە کە هێزەکانی ئەمریکا و بزووتنەوەی تاڵیبان پێکەوە بۆ هێنانی تەقەمەنی و پێداویستییەکان بەکاری دەهێنن ،،، بەڵام لە ساڵی 2009 تاڵیبان بڕیاریدا هێرشی دووبارە بۆ سەر دەروازەکە بکات و بە تەواوی جموجۆڵی ئەوناوچەیەی ئیفلیج کرد ،،، دواتر گواستنەوەی پێداویستییە سەربازییەکان بۆ هێزەکانی ئەمریکا وەستا بۆیە ناچاربوون ڕێگای بەدیل لە ڕێگەی وڵاتانی دیکەوە هەڵبژێرن بۆ ئەمەش پارەیەکی زۆریان پێویستە ،،،
🔻 لە سەردەمی شەڕی سۆڤیەتدا شەڕکەرانی ئەفغانستان لەو شوێنانەدا گەمارۆی شەڕکەرانی ڕووسیان دەدا کە دەرچوونیان ئەستەم بوو ،،، بۆیە هەمیشە دەکوژران و دواتر چەکدارانی ئەفغانستان هەڵدەهاتن بۆ شاخ و لەوێ خۆیان دەشاردەوە و ڕووسەکان نەیاندەتوانی شوێنەکانیان بدۆزنەوە .
🔹یەکێکی تر لەهۆکارە گرنگەکان دابەشبوونی دانیشتوانی ئەم وڵاتەیە ،،،، بەو پێیەی دابەشبوون بەسەر چەند ڕەگەزێکدا وەک پشتون و ئۆزبەک و تاجیک ،،، وە لە نزیک سنووری وڵاتانی دیکە دەژین ،،،،
هەریەک لەو ڕەگەزانە زیاتر لە وڵاتانی دراوسێدا بوونیان هەیە ،،،، بۆنموونە پشتونەکان کە زۆرینەی دانیشتوانی ئەفغانستان پێکدەهێنن بەڵام ژمارەی پەشتونەکان لە پاکستان دوو هێندە زیاترە ،،، شایەنی باسە خەڵکی ئەفغانستان دان بە سنوورەکاندا نانێن و هەموو وڵاتانی دراوسێ بە هی خۆیان دەزانن ،،، وە کاتێک هێرشیان دەکرێتە سەر پەنا دەبەنە لای کەسوکاریان لە وڵاتانی دراوسێ ،،، بەمەش وڵاتانی هێرشبەر ناتوانن بەدوایاندا بگەڕێن بە ڕوانگەی ئەو ڕێککەوتن نامانەی کە لە نێوانیاندا واژۆکراون .
🔸تەنها سنووری پاکستان و ئەفغانستان 235 دەروازە و ڕێگای سنووری لەخۆدەگرێت بۆیە ئەم دەروازە زۆرانە ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی چەک و ماددە هۆشبەرەکان دەکەن بۆ ئەفغانییەکان بۆ دابینکردنی دارایی و ئەنجامدانی چالاکییەکانیان ،،، وە لە مانگی یەکی ساڵی 2021 پاکستان تەواوکردنی سیاج ی سنورەکانی و جیاکردنەوەی هەردوو وڵاتی ڕاگەیاند و تەنیا 12 دەروازەی مانەوە ،،،
🔷بەڵام ئایا ئەم سیاجە بەربەستە بۆ ئەفغانییەکان؟❗
🔸ئێمە پێمان وا نییە بەڵام بە دڵنیاییەوە کۆچبەری نایاسایی ڕادەگرێت ،،، وە دانیشتوانەکەی بەسەر زەوییەکانی ئەم وڵاتەدا دابەش بوون بۆیە هەر هۆزێک یان گروپێک ڕووبەری خۆی کۆنترۆڵ دەکات ،،،
بۆ داگیرکەران هەر عەشیرەتێک یان گروپێک خۆی لە خۆیدا دەوڵەتێک پێکدەهێنێت ،،، وە ئەگەر هەرێمێک شکستی هێنا دەبێت شەڕەکە لە هەرێمێکی تردا ئەنجام بدرێت ،،، بۆیە لەم نێوەندەدا هەرێمی دۆڕاو هێزی خۆی وەردەگرێتەوە و جارێکی دیکە شەڕ دەکات ،،،، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش کەوتنی کابولی پایتەختی ئەفغانستان بە دەستی داگیرکەران هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەشەکانی تری وڵات نییە.
🔹دەوترێت شەڕ بە هێزی چەک بڕیاری لەسەر نادرێت ڕەنگە بە هێزی پارە بڕیاری لەسەر بدرێت ،،، بەڵام لە ئەفغانستان بابەتەکە تەواو جیاوازە ئەم وڵاتە بە یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی هەناردەکاری تلیاک و بەرهەمەکانی دادەنرێت لە جیهان ،،،، وە بە نزیکەیی هیچ شوێنێک لە جیهاندا نییە کە بێبەش بێت لەو جۆرە بەرهەمانەی کە لە ئەفغانستان بەرهەم دەهێنرێن ،،، وە نزیکەی 80%ی هێرۆین لە جیهاندا بەرهەم دەهێنن .
🔸چەکدارانی ئەوێ زۆر بە جددی مامەڵەیان لەگەڵ ئەم بەرهەمانەدا دەکرد بۆ ئەوەی بتوانن پارەی چالاکییە سەربازییەکانیان دابین بکەن ،،، هەر بۆیەش بزووتنەوەی تاڵیبان بە دەوڵەمەندترین بزووتنەوەی ناحکومی لە جیهاندا دادەنرا ،،،، ئەمڕۆ تاڵیبان بزووتنەوەیەکی ناحکومی نەماوە و بەتەواوی کابولی پایتەختی کۆنترۆڵکردووە ،،، جگە لەوەش شەڕڤانانی ئەفغانستان ئەم قازانجانە لەگەڵ جووتیاران دابەش دەکەن بۆ ئەوەی پشتیوانی دانیشتوانیش بە هەمان شێوە بەدەست بهێنن .
🔹ئێستا با کەمێک بگەڕێینەوە بۆ مێژوو پاشان ڕۆشنایی بخەینە سەر ئەو هێزانەی کە هەوڵی داگیرکردنی ئەفغانستانیان داوەو لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون ،،، سەرکردەی ئەم وڵاتانە بەریتانیای گەورەیە کە بەشداری سێ جەنگی کرد و نزیکەی هەموو ئەو جەنگانە بە شکستی بەریتانیەکان کۆتاییان هات ،،، یەکەم هەوڵ لە ساڵی 1839 بوو پاشان لە ساڵی 1878 و دوا هەوڵیش لە ساڵی 1919 بوو ،،، دوای ئەم شەڕە حکومەتی بەریتانیا ئەفغانستانی وەک وڵاتێکی سەربەخۆ ناساند و ناچار بوون لێی دەربچن .
🔸وە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم و لە سەردەمی جەنگی سارددا ،،،، یەکێتی سۆڤیەت بڕیاری داگیرکردنی ئەفغانستانی دا کاتێک هەستی بە ناسەقامگیری دۆخی ئەوێ کرد ،،،وە پێیوابوو نێچیرێکی ئاسان دەبێت بۆ ئەوان ،،، بەڵام نزیکەی 10 ساڵ و دواتر ڕووسەکانیش ناچار بوون وڵاتەکە بەجێبهێڵن،،،، زۆرێک لە شارەزایان و شرۆڤەکاران ئەم شەڕە بە هۆکاری سەرەکی داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت دەزانن .
🔹ئەم شەڕە ئەوەیە کە بزووتنەوەی تاڵیبانی بەرهەم هێنا و خستیە سەر نەخشەی ململانێکان و هەر ئەو بزووتنەوەیە بوو کە نەخشەی وڵاتەکەی بۆ هەمیشە گۆڕی ،،،، وە دواتر ئەم بزووتنەوەیە هاتە سەر دەسەڵات و هەندێک ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان ئەوان و ئەمریکا ڕوویدا ،،،، وە لە ئەمریکا تاڵیبان بەشداری هێرشەکانی
10 ی ئەیلولی کرد وە لە ئەنجامدا تاوەری بازرگانی نێودەوڵەتی لەناوچوو کە دەکەوێتە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا ،،،،، بۆیە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەم هۆکارە بڕیاریدا سەربازەکانی بنێرێت بۆ
ئەفغانستان ،،،، بەڵام دوای خەرجکردنی زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار و تێپەڕینی 20 ساڵ ئەوەی دەیەویست بەدەستی نەهێنا و لە کۆتاییدا بڕیاریدا بە دەستی بەتاڵ وڵاتەکە بەجێبهێڵێت
🔸هەموو ئەو وڵاتانەی کە هێرشیان کردووەتە سەر ئەفغانستان لە لوتکەی دەسەڵاتدا بوون ،،، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کامیان نەیانتوانی تەماحکاریەکانیان لەو وڵاتەدا بەدیبهێنن و هەموویان زیانێکی زۆری ماددی و گیانیان پێگەیشت و نائارامیان تێدا دروست بوو ،،،
🌺 لە کۆتاییدا ئاواتەخوازین ئەفغانستان چێژ لە ئازادی و خۆشگوزەرانی وەربگرێت و کێشەکانی چارەسەر بکات ،،،، پێش ئەوەی هەر ململانێیەکی ناوخۆ دووبارە ببێتەوە چونکە ئەم بابەتە کابوسێکی نوێ دەبێت بۆ ئەفغانستان و هەموو جیهان .
تعليقات
إرسال تعليق
كۆمێنت بنووسە ئەگەر هەر پرسیارێك یاخود تێبینیەكت هەیە