پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

ئێزیدیەکان خاوەن مێژوویەکی گەورەی کوردن!


 ئێزیدیەکان خاوەن مێژوویەکی گەورەی کورد

ئێزیدیەکان مێژوویەکی گەورەیان هەیە و لە پێشوتردا ژمارەیان یەکجار زۆر بووە ، بەڵام لەپاش هاتنی دینی ئیسلام زۆربەی باوەڕدارانی ئەم ڕێبازە بونە مسوڵمان و چونە سەر دینی ئیسلام.
هێندێك لە توێژەران ئاماژە بەوە دەكەن، كە ناوی "ئیزیدییەكان" لە ناوی "یەزیدی كوڕی معاویە"وە هاتووە، بیگومان بەڵگەیان هەیە و تاوێ كێشە لە نێوان بەرەی "عەلی كوڕی ئەبوتاڵب" و "معاویەی كوڕی ئەبو سفیان" دروست بوو، كاتێ دەسەڵات كەوتە دەست معاویە، دوای ٢٠ ساڵ معاویە مرد و یەزید دەسەڵاتی گرتە دەست. لە ئەنجامی فراوانكردنی دەسەڵاتی عەرەب لە ڕێگەی ئایینی ئیسلامەوە، یەزید بۆ كوردستان پەلی هاوێشت و زۆربەی ناوچەكانی فەتح كرد. بەهۆی ئاووهەوا و سروشتی كوردستان یەزید بڕیاری دا لە كوردستان بمێنێتەوە و نیشتەجێ بێت. لە ئاكامی ئەو فەتحەدا، خەڵكی كوردستان ئامادە نەبوون خۆیان بە دەستەوە بدەن، بۆیە لەگەڵ سوپای یەزید شكان و چەندان ژن و كچیان وەكوو كەنیزەك و غەنیمە كەوتە دەست، ئێزیدییەكان نەوەی یەزیدی كوڕی معاوییەن.
بەڵام بەلای منەوە شتێکی دروست نییە چونکە مێژووی ئێزیدیەکان زۆر کۆنترە و لەسەر تاتە بەردەکاندا بەوێنە وجودیان هەبووە.
ئێزیدییەکان توشی زۆر نەهامەتی بون لەبەر بییروباوەڕیان و دژایەتی زۆر کراون ، هەروەک لە سەرەتای ساڵی 2010ــەوە کە دەستپێکی پەیدابونی داعش بوو لە سوریا و شامدا ، لەکاتی پەلهاوؽشتنیان بۆ عێراق و کوردستان زەرەرمەندی یەکەم کوردە ئێزیدیەکان بوون کە زۆرترین کچ و ژنیان کران بە کەنیزەک ، هەتا چەکدارانی داعش دەستیان لە کچی 9 ساڵ و 10 ساڵ و 11 ساڵیش نەپاراستووە ، زۆرترین پیاوی ئێزیدی کوژران بەهۆی بییروباوەڕیان.
سەرەڕای هەموو ئەمانەش بەشێک لەلایەنە کوردیە مسوڵمانەکان هەر دژی کوردە ئێزییدیەکان وەستانەوە و ئێزیدیەکانیان بەشایەنی ئەم هەموو خەم و خەفەت و نەهامەتیەزانی تەنیا لەبەر ئەوەی لەسەر هەمان بییروڕا نین!
بەهۆی ئەم کردارە قێزەونەی چەکدارانی داعشەوە ئێزییدیەکان توشی کۆچکردن بوون ، کۆچکردن بۆ سێ وڵات کە هەرسێ وڵاتەکە مەسیحین و لە قەوقازن ئەوانیش ڕووسیا و ئەرمینیا و جۆرجیا ، کە ژمارەی ئؽزیدیەکان ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبونە و بەتایبەت لە ئەرمینیا کە وابڕوا لە 5 ساڵی داهاتوودا ئؽزیدی و کرمانجیەکان هاوشانی یەکتر دەبنە زۆرینە لە وڵاتی ئەرمینیا.
زۆربونی کرمانجیەکان و ئێزیدیەکان لە جۆرجیا و بەتایبەت لە ئادجارا "باتومی" و لە "باکوریانی" پایتەخت بۆتە جێی نیگەرانی جۆرجییەکان ، چونکە لە ئێستادا ژمارەی ئێزیدی و کرمانجیەکان زۆرینەیە لەو دوو ناوچەیە و ڕێژاریبتوند لە دژیان گیراوەتەبەر و خۆڵ ئەکەنە چاوی خەڵک و ژمارەیان بەکەم پشان ئەدەن.
لە ڕووسیاش ئێزیدیەکان لە قەوقازدا نیشتەجێن و زۆرینەیان لە شاری ستراڤراپۆڵ ــن.
بەهۆی زۆری ژمارەی ئێزیدیەکان لە ئەرمینیادا و نەبونی شوێنی پەرستش ، حکومەتی ئەرمینیا هەستا بە دروستکردنی پەرستگایەک بۆ ئێزیدیەکان کە ئێستا بە "زیارەت" بەناوبانگە و جێگەیەکی پەرستشی زۆر جوانە و نەک هەر بۆتە جؽگەی سەرنجی ئؽزیدیەکان بگرە بۆتە جؽگەی ئەرمەنی و گەشتیارەکانیش و وێنەی لەگەڵدا ئەگرن.
لە سەدەی 19ــەدا کاتێک تورکەکان دەستیانکرد بە ڕاوەدونانی ئێزیدی و کرمانجیە مەسیحیەکان هەموویان کۆچیان کرد لەترسی ئەوەی کە نەکوژرێن و بەکوڵ چون بۆ جۆرجیا ، جگە لەوەی کە لە ئادجارا و باکوریانی نیشتەجێبوون ڕوویانکردە تبلیسی و چەندین وێنەی کۆنیشیان هەیە کە ئێزیدیەکان لە تبلیسی ــن و ئێستاش هەر نیشتەجێن ، وە زۆربەشیان تواونەوە لەناو جۆرجیەکاندا.
جگە لەوانەش شوێنەواری پەرستشی ئێزیدیەکان لە ناوەڕاستی سوریادا هەیە و مێژووەکەی بۆ پێش هاتنی ئایینی ئیسلام دەگەڕێتەوە.
گەر زوڵم و زۆری و کوشتن نەبوایە ئێزیدیەکان ژمارەیان زۆر زۆر دەبوو ، بەڵام ئێستا زۆرینەیان لە قەوقازن و
وابڕوات ئەرمینیا ئەبێتە یەزیدی و ئادجارا و باکوریانی ئەبنە یەک لە ئێزیدی.

نووسەر : ئاسۆ بابوتە

تعليقات