پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

ئایا ژمارەی ئازەرەکان ئەوەندە زۆرە بەوجۆرەی کە خۆیان باسی دەکەن؟


ئایا ژمارەی ئازەرەکان ئەوەندە زۆرە بەوجۆرەی کە خۆیان باسی دەکەن؟


لەدوای تورک و فارس و عەرەب و ئینگلیز بێگومان دوژمنێکی تر هەیە کە چاوی بە کورد هەڵنایەت و دایم لە هەوڵدایە و ئەیهەوێت هاوشانی وڵاتە چاوبرسیەکانی تر خاکی کورد داگیر بکات لەکاتێکدا خۆی هۆزێکە و بووەتە نەتەوە بەهۆی تورک و فارسەوە و دواتر بۆتە دەوڵەت ، هۆکارەکەش ئەوەیە تاوەکو ڕووسیا خاکەکە داگیر نەکات لە قەوقاز!!

ئازەریەکان خۆیان بە دوژمنی کورد دەزانن و چاویان بە کورد هەڵنایەت ، وە بەوجۆرەی کە خۆیان باسی دەکەن مافخوراون و کورد خاکەکەیانی داگیرکردووە ، وە خۆیان بە خاوەن و نەوەی ئیمپڕاتۆریەتی میددیا و صەفەوی و چەندانی تر دادەنێن.
بەڵام ئایا ژمارەی ئازەریەکان ئەوەندە زۆرە کە شایەنی ئەم هەموو پیاهەڵدان و کردە و گوتەیەبن؟

بونی دەوڵەتی ئازەربایجانی ئێستا تەنیا بە هاوکاری تورک و فارسە ، بەهۆی کێشە قوڵ و ناکۆکیە توندەکەی فارس و تورک لەگەڵ ڕووس واتا سۆڤیەتی پێشوو لەسەر ئەم خاکە بووە هۆی بەگژیەکداچون.
ئەم خاکەی ئێستای قەوقاز کە بەسەر دەریای قەزویندا دەڕوانێت و وڵاتێکە بەناوی ئازەربایجان دروستکرا بۆ ئەوەی لە نێوان تورک و فارس بێت دژ بە ڕووس (سۆڤیەت) ئەمەش بەو مەبەستەی کە خاکەکە هیچ کام لەم سێ لایەنە فەرمانڕەوایی نەکەن ، ئەمەش هەر زوو بووە هۆی ئەوەی پشتیوانی لێبکرێ لەلایەن تورک و فارسەوە چوونکە بونی وڵاتێک لەو نێوەندەدا کە مسوڵمان بێت باشترە لەوەی کە دەستی بەسەردا بگیردرێت لەلایەب ڕووس (سۆڤیەت) کە مسوڵمان نین.!

بەهەرحاڵ..
دانیشتوانی ئەم وڵاتە هەمووی ئازەری و تورک نییە.
پێکهاتەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە بەم جۆرەیە.
- تات
- تاڵیش
- کورد
- ئەرمەن
- لێزگین
- ئازەر
- تورک
- جۆرج
- ئاڤار

تورک و ئازەر یەکیان گرتووە و ئەم نەتەوانەی تریان پەراوؽز خستووە و زۆربەیان بە ئازەری و تورک دەناسؽنن و لە سەرژمێریدا بە کەم دەیانژمێرن!!
لەکاتێکدا ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئازەربایجان بە سەرژمێری ساڵی 2022 پێکهاتووە لە 10 ملیۆن کەس.

لەو 10 ملیۆن کەسە دابەشبونەکە بەم جۆرەیە.
ئازەر/ 2.300 دوو ملیۆن و سێ سەد
تورک/ 1.5 ملیۆنێک و نیو
تاڵیش/ 1.500 ملیۆنێک و نیو
تات/ 1.400 ملیۆنێک و دووسەد
کورد/ 1.200 یەک ملیۆن
ئەرمەن/ 800 هەشت سەد هەزار
جۆرج/ 700 حەوت سەد هەزار
لێزگین/ 350 سێ سەد و پەنجا هەزار
ئاڤار/ 150 سەد و پەنجا هەزار
نەتەوەکانی تر/ 900 نۆ سەد هەزار

لە کاتێکدا وەک خۆیان باسدەکەن و بڵاوی دەکەنەوە ژمارەیان 8 ملیۆن و نیوە لە ئازەربایجاندا بەڵام ئەمە بەتەواوەتی هەڵەیە و ژمارەیان کەمە و لەچاو نەتەوەکانی تردا ژمارەیان زۆرترە و پیاوی سیاسیان زیاترە و حکومەت بەدەست خۆیانە و سەپاندنی هەر یاسا و ڕێسایەک لە ولاتدا بەدەست ئەوانە..

وە لەدەمی خۆیانەوە کە ئەڵێن لە ئێران ژمارەیان 20 ملیۆنە ئەمە بەتەواوەتی هەڵەیە..
چونکە ئەمان هەر تەنیا خۆیان ناژمێرن!!
تات ، قشقایی ، تورکمانستانی ، تورک ، ئازەر ، تاڵش ، هەمووی بە ئازەری تورک دەناسێنن لەکاتێکدا وانییە و تات و قشقایی و تاڵشی کوردن نەک تورک!

وە تورک و ئازەرەکان لە سێ پارؽزگای ئێران بەدیاریکراوی بڵاوبونەتەوە ئەوانیش..
( تەورێز ، زەنجان ، ئەردەبیل ) کە سێ پارێزگای کوردین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
وە پارێزگاکان هەر بەتەنها ئازەر و تورکی تیادا ناژیت بگرە تاتی کورد و تاڵشی کورد و گیلەکی کورد و کورد بۆخۆی تیایدا دەژین.
کە تێکڕای ژمارەی 3 پارێزگاکە 2.4 هەزار کەسە.
لەوانەیە لەو 2.4 هەزار کەسە بەتەنها 2 ملیۆنیان تورک و ئازەربن بەیەکەوە.
وە ئەو 400 هەزار کەسەی تر کوردبن ، بگرە زیاتریش.

ئەمە جگە لە تورکمانستانیەکان کە خاکی خۆیان هەیە و پؽویستە وەک تورکمانستانی بژمێردرێن نەک لەسەر حسابی خاکێکی تر لەقەڵەم بدرێن.
*پۆستی عەرەبێکم بینی لەکاتی سەردانکردنی مەشهەد و پارێزگای خۆراسانی باکور کە ئەیوت دانیشتوانێکم بەرچاو کەوتوە بە فارس نەچون لە شێوە و شکڵدا و پرسیومە چ نەتەوەیەکن ، وتویانە تورکمانستانین لەکاتێکدا بییرم لای زمانەکەیان بوو کە بە تورکی نەدەچوو و پرسیم ئەمە چ زمانێکە قسەی پێدەکەن ، وتبویان زمانی کوردی کرمانجیە ، ئەمەش بەهۆی تێکەڵاوبونمان لەگەڵ کوردەکان هەمان زمانی ئەوانمان هەڵگرتووە و بە زمانی کوردی قسەدەکەین.

واتا تەواوی ژمارەی ئازەر و تورک بەبێ (تاڵشی ، قشقایی ، تات ، تورکمانستانی ، ئاڤار ، لێزگین ، ئەرمەن ، جۆرجی ، کورد) لە وڵاتی ئێران و ئازەربایجاندا تەنیا 5 ملیۆنە.
کە ئەڵێم 5 ملیۆن تەنها ئازەر بەتەنیا ناا!!
تورک و ئازەر بەیەکەوە لە وڵاتی ئێران و ئازەربایجان ژمارەیان 5 ملیۆنە.

لەکاتێکدا کورد بە بونی تاڵشی و گیلەکی و قزڵباشی و قشقایی و لوڕی و بەختیاری و مازندەرانی و تاتی.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیان 50 ملیۆنە.
لە ئازەربایجانیش ژمارەیان 4.1 ملیۆن کەسە و بەهاوبەشتی لەگەڵ ئەرمەن ژمارەیان ئەبێتە 5 ملیۆن.

ئەوەی هەیە لێرەدا کەڵەگایەتی و درۆو تەڵەکەی تورک و ئازەرە بەیارمەتی فارس بۆ لەناوبردن و قڕکردنی کورد و داگیرکردنی خاکەکەی.

*بۆ سەرژمێریەکان بەجیا هێناومە و پشتم بە درۆ و تەڵەکەی فارس و تورک و ئازەر نەبەستووە و لە پۆستی پەیجی ئەم نەتەوانەی تر ژمارەیانم هێناوە 

نووسەر : ئاسۆ بابوتە

تعليقات