پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

مێژووی سیمبولی هەڵۆی دووسەر بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟


مێژووی سیمبولی هەڵۆی دووسەر بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟

هەڵۆی دووسەر لە ئێستادا وەک سیمبولێک بەکاردێت لەسەر ئاڵاکانی زۆربەی وڵاتە سڵاڤیەکان یاخود وڵاتەکانی بەڵقان.

وە سڵاڤیەکان ئەم سیمبولە بە مێژووی خۆیان دەزانن و لەهەمان کاتدا یۆنانیەکانیش بەهەمان شێوە بە مێژووی خۆیانی دەزانن.

بەڵام هەر بەڕاست ئەم سیمبولی هەڵۆی دووسەرە پەیوەندی بە مێژووی سلاڤی و یۆنانیەوە هەیە؟
بێگومان نەخێر.

مێژووی بەکارهێنانی سیمبولی هەڵۆی دووسەر لەلای یۆنانیەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپڕاتۆریەتی بێزەنتیەکان کە ئەو ئیمپڕاتۆریەتیە لەسەر دەستت عوسمانیەکان و بە توانای کوردانی کرمانج ڕووخا و لەناوچوو ، ئینپڕاتۆریەتی بێزەنتی سیمبولەکەی هەڵۆیەکی دووسەر بووە کە بەکاریهێناوە.

مێژووی بەکارهێنانی سیمبولی هەڵۆی دووسەر لەلای سڵاڤیەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 15ی زایینی ، هەڵۆی دووسەر و دووانەی ڕووسی کە بە (کۆت)ی چەکەکانی ئیمپراتۆری ڕووسیا و ڕێبازی خێزانی ڕۆمانۆڤ ناسراوە، لە سەدەی 15ــدا بەکارهێنرا ، ئەو دوو سەرە نوێنەرایەتی دوو سەروەریی دەسەڵات دەکەن لەلای لایەنە عەلمانییەکان و دینییەکان.

بەکورتی مێژووی بەکارهێنانی هەڵۆی دووسەر لەلایەن ئەم دوو وڵاتەوە ماوەیەکی کورتە و دەتوانین بڵێین "دوێنێ" ئەم سیمبولەیان بەکارهێناوە ، یانی ئەوەندە تازەیە مێژووی بەکارهێنانی هەڵۆی دووسەر لەلای سڵاڤی و یۆنانیەکان.

لێرەدا با بگەڕێینەوە بۆ مێژووی کورد و چاوێک بخشێنین بە مێژووی کورددا ، بزانین ئایا هیچ ئیمپڕاتۆریەتێکی کوردی لە پێشووتردا ئەم سیمبولی هەڵۆی دووسەرەی بەکارهێناوە؟

مێژووناس ئەلێکساندەر لە ساڵی 1989 وتی:
هەرچۆنێک بێت، بەهۆی بۆشایی و کاتەوە بە سادەیی ئەوە نیشان دەدەین کە بنچینەی هەڵۆی دووسەر سەرەتا هیتییەکان لە میزوپۆتامیا بەکاریان هێناوە.

چۆن باڵندەی ئەفسانەیی هەڵۆی دووسەر حوکمی میزوپۆتامیا و هاتی کۆنیان کرد؟
چەندین ئیمپراتۆریی ناوئاسا لە سەردەمی مۆدێرنی سەرەتایی و سەردەمی مۆدێرنی ئێستا دژی یەک دەوەستنەوە بۆ ئەم سیمبولە وەک ئیمپراتۆریەتییە بیزەنتی و نەمسایی و ڕووسییەکان هەموویان هێمای بوونەوەرێکی ئەفسانەیییان بەکارهێنا کە هەڵۆیەکی دووسەرە ، بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ئیمپراتۆرییەتی خۆیان لەسەر ئەو خاکە گەورەیە دەربخەن.
بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ڕەچەڵەک و مێژووی هەڵۆی دووسەرە دوورە لە مێژووی سڵاڤی و یۆنانی و شوێنەواری یەکێک لە کۆنترین کۆمەڵگاکانی یاخود ئیمپڕاتۆریەتیەکانی کوردە کە هیتییەکانە و لە میزوپۆتامیایە.

بەڵام هەندێک مێژووناسی تر وای بۆدەچن کە مێژووی هەڵۆی دووسەر لە میزیۆپۆتامیا کۆنتر بێت و بگەڕێتەوە سەردەمی سۆمەریەکان ، بەهۆی ئەوەی هەڵۆی دووسەر وەک سیمبولێک لە شاری لاگاشی ئیمپڕاتۆریەتی سۆمەری لەسەر تاتە بەردەکان نەخشێنراوە کە مێژووی ئەو سیمبولە کە نەخشێنراوە لەسەر ئەم بەردەدا دەگەڕێتەوە بۆ 3500 ساڵ پێش ئێستا.!

زۆر وڵاتی تر ئەم سیمبولەیان بۆخۆیان دزیوە وەک یۆنانی و سڵاڤیەکان کە مێژووی کوردیان زەلیل کردووە هاوشێوەی عەرەب و تورک و فارس و هەتاوەکو ئێستاش بەردەوامن لە دزینی مێژووی کورد.

مانای هەڵۆی دووسەر وەک سیمبولێک لەلای ئیمپڕاتۆریەتیە کوردیە کۆنەکان بەمانای یەکگرتویی و بەهێزی و حوکمڕانی هاتووە بەڵام وڵاتەکانی تر وەک یۆنان و ڕووسیا کە خۆیان بە مێژووی سڵاڤی و یۆنانی ناساندووە ئەم سیمبولەیان دزیوە و بەمانای تر بەکاریانهێناوە.

وەک دەبینین لە بەڵقاندا 7 وڵات هەیە کە مێژوویان بۆ کورد دەگەڕێتەوە (ئەلبانیا ، سڕبیا ، کۆسۆڤۆ ، کڕواتیا ، مۆنتینگرۆ ، بۆسنە ، مەقدۆنیای باکور)
ئەم سیمبولی هەڵۆی دووسەرە لە سێ وڵاتیاندا بەکاردێن.
(مۆنتینگرۆ ، ئەلبانیا ، سڕبیا) کە سیمبولی هەڵۆی دووسەر بەکاردێنن.

وە ئەوەی سەیرە ئەوەیە کە دووژمنایەتیەکی قوڵ لە نێوان ئەلبانیا و سڕبیادا هەیە لەکاتێکدا یەک ڕەچەڵەک و یەک نەتەوە و یەک خێزانن و کوردیشن و زمانەکەیان هەر یەک زمانە کە قسەی پێدەکەن کە کوردیە و بڕێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
وە ئەو 7 وڵاتە پەیوەندییان بە ئیمپڕاتۆریەتی هیتتی کۆنەوە هەیە

نووسەر : ئاسۆ بابوتە

تعليقات