پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

هۆلاکۆ و داگیرکردنی بەغدا لەلایەن سوپای مەغۆلەوە

هۆلاکۆی جه‌نگیز خان . دامه‌زریٚنه‌ری ئیمراتۆریه‌تی مه‌غۆل
ده‌ستی‌به‌سه‌ر به‌غدا گرت دوای ئه‌وه‌ی تالٚانیه‌کی زۆری کردو
خه‌لٚکیٚکی زۆری بیٚ‌تاوانی کوشت‌و
زۆربه‌ی مزگه‌وته دیٚرینه‌کانی ڕوخاندو
کتیٚبخانه‌و کۆشکه‌کانی تیٚکدا ؟
ئه‌م فه‌رمانداره سته‌مکاره که‌له‌شویٚنیٚکی دووره‌وه هاتبوو
هه‌والٚی نارد ئه‌مه‌ویٚت
چاوم به‌گه‌وره زانایانی به‌غدا بکه‌وێ
بیٚگومان هیچ زانایه‌ك ڕازی نه‌بوو  بڕوات‌و
چاوی به‌هۆلاکۆ بکه‌وێ .. له‌کۆتاییدا گه‌نجیٚك ناوی
کادهان : بوو ته‌مه‌نی زۆر بچوك بوو هیٚشتا ڕیشی ده‌رنه‌هاتبوو.
ڕازی بوو بچیٚت هۆلاکۆ ببینیٚت ؟
کادهان : کاتیٚك ڕۆیشت بۆ بینینی هۆلاکۆ 
حوشتریٚك‌و بزنیٚك‌و که‌لٚه‌شیٚریٚکی له‌گه‌ڵ خۆی برد .
کاهدان : ئه‌م گه‌نجه زانایه گه‌یشته باره‌گای هۆلاکۆ
هۆلاکۆ : وتی که‌سیان نه‌دۆزیه‌وه تۆ نه‌بیت بۆ چاوپیٚکه‌وتنی
من ئه‌ی گیٚل .. کادهان ولٚامی دایه‌وه
"ئه‌گه‌ر تۆ که‌سیٚکی گه‌وره‌ت ئه‌وێ ئه‌وه حوشتریٚك له‌ده‌ره‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر که‌سیٚکت ئه‌وێ ڕیشی هه‌بیٚت ئه‌وه بزنیٚك له‌ده‌ره‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر که‌سیٚکی بچوکت ئه‌وێ ده‌نگی به‌رزبیٚت‌و
وریات بکاته‌وه ئه‌وه که‌لٚه‌شیٚریٚك له‌ده‌ره‌وه‌یه"
ئه‌توانیت هه‌ر کامیانت بوێ بانگیان بکه‌ی ؟
هۆلاکۆ تیٚگه‌یشت ئه‌مه‌ی به‌رامبه‌ری گه‌نجیٚکی ئاسایی نیه ..
هۆلاکۆ : وتی هه‌والٚم بده‌رێ هۆکاری هاتنی من بۆ ئیٚره چیه .
 گه‌نجه زاناکه ولٚامیٚکی قووڵ‌و پڕ مانای دایه‌وه
کرداره‌کانمان‌و تاوانه‌کانمان وایان کرد  تۆ لیٚره ئاماده‌بیت .
ڕیٚزی ئه‌و هه‌موو نیعمه‌ته‌ی خودامان نه‌ئه‌گرت
که‌ئه‌یبه‌خشی پیٚمان ؟
زیاده‌ڕه‌ویمان ئه‌کرد له‌تاوان‌و دنیامان له‌باوه‌ش گرتبوو
دلٚمان هۆگری دونیاو زه‌وی‌و پاره‌و پول بوو
هۆلاکۆ : کیٚ توانای هه‌یه لیٚره من دووربخاته‌وه
کادهان : وتی ئه‌گه‌ر نرخی نیعمه‌ته‌کانمان گرت‌و
سوپاسگوزاربووین ؟
ئه‌گه‌‌ر دووبه‌ره‌کی‌و لیٚکترازان‌و ناکۆکی له‌نیٚو خۆمان
بتوانین دووربخه‌ینه‌وە.
ئه‌وکاته تۆ ئه‌ی هۆلاکۆ ناتوانیت لیٚره بمیٚنیته‌وه 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له‌م‌سه‌رچاوه‌یه‌وه: هولاکو مدمر العالم وهتك النساء  
کردوومه به‌کوردی 

ناظم جاف

تعليقات