داگیرکاری نەرم چییە ؟
ھەر لە کۆنەوە تا ئێستا نەتەوەکان چەندین رێگای داگیرکاریان گرتۆتە بەر ئەگەر ئێمە بێین و رێگاکان بکەین بە سێ بەشەوە
ـ جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوە
ـ بەکارھێنانی ئاین
ـ داگیرکاری نەرم
ـ جەنگ و ڕووبەڕوو بوونەوە
لە سەردەمی جەنگ دا کورد سەرتۆپی ھەموو نەتەوەکان بوو لەناو خاکی خۆیدا گەلێک دەوڵەتی گەورە گەورەی دامەزراند لە ھەموویان مەزن تر و ناودار تر ئیمپراتۆریەتی میدیا بوو کە بەھێزترین دەوڵەتی جیھان بوو لە سەردەمی خۆیا
ـ بەکارھێنانی ئاین
دوایی ئەوەی کۆرشی فارس توانی دەسەڵاتی سیاسی بگرێتە دەست و دەوڵەتی میدیا بخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە ئاینی ئیسلام پەیدابوو ئەرەبەکان توانیان تا شارەکانی عێراقی ئێستا بێن ئەمەش بە ھۆکاری گەیاندنی ئاینەوە وە توانیان فارسەکان لەناوبەرن و کوردستانی گەورە کەوتە دەستی ئەرەبەکان
تێبینی ــ کە باسی کوردستان ئەکەین مەبەستمان ئەم سنورە دەست کردە نییە باسی ئەو کوردستانەی ئەوکات ئەکەین کە باخی داد و خواروی باخی دادیش ھەر کورد خاوەنی بوو و کوردیش لێی ئەژیا ئەرەبەکان توانیان نیشتە جێ بن و ئاین بەرپا بکەن بەڵام ھێشتا ئەرەب پەرستی پەرەی نەسەندبوو لە ناویاندا تا دوایی ماوەیەک دواتر ھەستی خۆ زاڵ کردن و ئەرەب پەرستیان بۆ دروست بوو ئاینیان بەکارھێنا بۆ سەپاندنی زمان و کلتور و پۆشاکیان ئەمەش لە کاتێکدا کە {پێغەمبەرمان (د.خ) ئەفەرموێت ئەرەب ھیچ باڵا دەست تر نییە بەسەر نەتەوەکانی تر و رەش و سپی یەکسانن } بە پێچەوانەوەش ئەگەر ئێمە سەیری ئەرەبی پێش ئیسلام بکەین ئەزانین چەند بەد کردار بوون و کورد پێش ئاینی ئیسلامیش خاوەنی چی بوو .
ــ داگیرکاری نەرم
لە دوایی ئازاد بوونی کورد لە دەست ڕژێمی بەعس و پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لەڕێی شاشەکانەوە دوژمن توانی ئاسان تر بگات بە ماڵی کوردەکان کە وای لێ ھات بە ویستی خۆیان نەبوو چونکە ھەر ئەوان ھەبوون دەبوو تەماشایان بکەن تا جوانتر ئەرەبەکان دووبارە لە خۆیانی نزیک بکەمەوە بێ لە ئەرەبیش تورک و فارسیش بەم کارە ھەستان لە ڕێی ھەموو شتێکی سەردەم گەنجان و خێزانەکان ئەگەوجێنن ئەمە ھێشتا بەکار ھێنانی ئاینیش ھەر ماوە کە زۆربەی مەلا و شێخ و دەسەڵات دارانی بەناو کوردیان کڕیوەتەوە ئینجا ھەر یەکە و سەر بە لایەنێکیشن ئەمە ھەمووی لە پێناو گەوجاندن و بێ ئاگابوونە لە خاک داگیر کردنیان کاتێک گەنجانمان نوستوون
تۆی گەنجی سەردەم و رۆشن بیر خۆتی بڕیار ئەدەیت کە خاوەنی خاک و زمان و کلتور و رەگەزی خۆت بیت یان فرۆشراویت
نووسەر: نالی کوردزاگ
تعليقات
إرسال تعليق
كۆمێنت بنووسە ئەگەر هەر پرسیارێك یاخود تێبینیەكت هەیە