پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

 


لە دوای دابەشبوونی خاکی کوردستان بۆ سەر چوار دەوڵەتی شەڕانگێز و کۆمەڵکوژکردن و هەوڵدان بۆ تواندنەوە و لەناوبردنی نەتەوەی کورد.

لەبەرامبەردا چەندین شۆڕش و بەرهەڵستکاری وەک وەڵامدانەوەیەک بەرامبەر ئەو زوڵم و ستەمەی دوژمن چێبوو.

بەڵام هەمیشە دوژمن بە تاکتیکی لێهاتووانە و بەکارهێنانی ئاین و دروستکردنی دووبەرەکی لەناو جەماوەر و پێگە ستراتیژیەکانی شۆڕش توانیوی

 ئەو سەرهەڵدانانە کز و لاواز بکات و بەرەو هەڵدێری لەناوچوونی ببات.


دەکرێت نموونەی وەک: شۆڕشی دەرسیم و کۆماری مەهاباد و شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی باشور بەهەند وەربگرین، کە دوژمن توانی لە ڕێی قۆستنەوەی ناکۆکیەکانی نێوان سەرکردە کوردەکان و سەرۆک هۆز و جیاوازیە سیاسیەکان بەشێک لە جەستەی جوڵانەوەی سەربەخۆخوازی کوردی وشک بکات.


لە ساڵی ١٩٧٥ و ڕودانی نسکۆی شۆڕش و لێکترازانی نێوماڵی کوردی، دەرکەوت کە دوژمن چەند ساڵێک پێش نسکۆی شۆڕش کاری کردووە بۆ لەناوبردنی ئەو سەرهەڵدانە نەتەوەییە.


ئەڵبەت هیچ نەتەوەیەک بێ هۆکار لێکترازان و ناکۆکی ناکەوێتە نێوانیانەوە، مەگەر جیاوازیەکی تۆخ هەبێ لەنێوانیان کە ڕێگربێت لە یەک وتاری و یەکڕیزی.


تاکتیکی دوژمن بۆ دروستکردنی لێکترازان و دروستکردنی "پارتی جاش" لەگەڵ هێنانە کایەی پارتی نوێ و بێ سەرەتا و بێ مێژووە.


لە باشوری کوردستان گەلێک پارت هەن کە لە ڕێژەی ستاندارت زیاترە و لەچاو سێ پارێزگادا ناپێویستیە.

خودی ئەو ناپێویستی و زۆریە توانیویەتی کە ئامانجی دوژمن بپێکێت، بە دروستکردنی دووبەرەکی و وێرانکردنی نێوماڵی کورد لە ئاستی سیاسەتی نێودەوڵەتی و هەڵوێست له بەغداد.



تیۆری کێکەکە:

بۆ ئەوەی مرۆڤێکی ئاسایی بتوانێت کێکێک بخوات پێویستی بەوەیە کە کێکەکە بە شێوازێکی یەکسان قاش قاش بکات بۆ ئەوەی توانای ئەوەی هەبێت بە ئاسانی بیخوات، خۆ گەر بە پێچەوانەوە کێکەکە قاش نەکات و بە یەکجار هەوڵ بدات بیخوات ئەوا ڕێژەی ئەگەری خنکاندنی بەرز دەبێتەوە و لە هەمان کاتدا جەستە و دەمی کەسەکە پیس دەبێت.



ئەحزابی نوێ و سەرکەوتنی دوژمن: 


بۆ ئەوەی دوژمن بتوانێت بە ئاسانترین شێوە ئەجێندا و پڕۆگرامەکانی خۆی جێبەجێ بکات پێویستی بەوەیە کە کورد وەک کێکێک لەت لەت بکات و بیخاتە گەروی خۆیەوە، هەر بەم هۆیەشەوەیە کە باشوری کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پارتێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت و دوژمن لەم ڕێگەیەوە توانای کۆنتڕۆڵکردنی سیاسەتی کوردی دەکەوێتە ژێردەستەوە.

زۆرینەی ئەو پارتانەی کە دوژمن لە ڕێگەیەوە کۆنتڕۆڵی بەشێک لە شەقامی کوردی و سیاسەتی کوردی پێدەکات؛ پارتە نوێیە تازە دەرکەوتووە ئۆپۆزسیۆنەکانن، جیا لەوەی کە دوژمن کۆنتڕۆڵی ئەو پارتانەشی کردووە کە لەناو حکومەتی کوردی باشوردا بەشدارن و توانای بڕیاردانی گەورە و کاریگەرن.



دۆخی باشور و سەلماندنی تیۆریەکە:


وەک باسمان کرد و دەزانین کە پارتە نوێیە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان کاریگەریەکی فراوانی هەیە لە جێبەجێ کردنی پلانی دوژمنانی کورد.

لە هەمانکاتدا ناکرێت ڕۆڵی پارتە خۆفڕۆش و حوکم بەدەستەکانی باشور لەیاد بکەین کە ڕۆڵێکی ئێگجار گەورەیان هەیە لە بچووکردنەوە و لەناوبردن و لەت لەت کردنی خاکی کوردان و کۆمەڵگە و فکری شۆڕشگێڕی ئازاد.


دوو پارتی سەرەکی لە باشوری کوردستان دەسەڵاتی هەیە، ئەو دوو پارتەش لە پێش دروستبوونی هەرێمی کوردستاندا، کارەکانیان و سیاسەتەکەیان دەرخەری ئەوەبوون کە ئەم دوو پارتە بنەماڵەییە خیانەتکارە بۆ لەناوبردنی کورد و ئاسانکردنی کاری دوژمن دروستبوون، ئەڵبەت ناکرێت ئەوە لە یاد بکەین کە ئەو پارتانە بەشێکی زۆری تێدایە کە کۆڵنەدەرن و بە سیاسەتێکی ڕاستەقینەی کوردیانە خەباتیان دەکرد و دەکەن.



هەندێک لە دەرئەنجامەکانی لێکترازان(پلانی دوژمن) و کاریگەری لەسەر پارچەکانی دیکەی کوردستانی گەورە:


لێکترازان و ململانێی ناوخۆیی کورد و کاربەڕێکەرانی گەلەکەمان لەسەر دەسەڵات و ناوبانگ و پارە، قوربانیەکی ئێگجار گەورەی لێکەوتۆتەوە، کە پشکی شێر بەر تاکی کوردی هەژار و شۆڕشگێڕ کەوتووە.


ململانێی سەرکردەکان بونەتە هۆکارێک بۆ پاڵنانی باشوری کوردستان بەرەو لێواری مەرگ؛ ئەم ململانێیانە لە چوارچێوەی پیلانێکی تۆکمەی دوژمنان بەڕێوەدەچێت کە ئامانج لێی لەناوبردنی گەلی کورد.


هەندێک لەو کارەسات و خیانەتە بچوکانەی بەسەر کورددا هات. له ئەنجامی ململانێی ناوخۆیی.


١- کارەساتی هەکاری 

٢- شەڕی ناوخۆ

٣- شەڕی پەکەکە - پێشمەرگە

٤- کۆمەڵکوژی پشت ئاشان 

٥- ٣١ی ئاب

٦- خیانەتی شەنگال

٧- ١٦ی ئۆکتۆبەر 

٨- شەڕی ساردی پارتی - پەکەکە


ئەمانە تەنها بەشێکی بچووک بوون لەو کارەساتە دیارانەی لە ئەنجامی ناتەبایی و دوژمنایەتی و گەمژایەتی سەرکردایەتی کورد بەرهەم هاتووە، کە ڕوون و ئاشکرا دیارە بەبێ بەشداریکردنی لایەنێکی دەرەکی، دەکرا هیچ کام لەمانە ڕوی نەدابایە.


بۆیە تاکی کوردی دەبێ هۆشیارانە لە بارودۆخ بڕوانێت، پشتگیری کردنی لایەنێک و دژایەتی کردنی لایەنێکی دیکە، سوود بە بارودۆخی کورد ناگەیەنێت و بە پێچەوانەوە دەبێته خزمەتێک بۆ داگیرکەران.


لە ئێستادا باشوری کوردستان بەرامبەر بە بەغداد لاوازە و حکومەتی ناوەندی وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ باشور دەکات، ئەمیش لە ئەنجامی دروستبوونی پارتی ساختەی بەناو ئۆپۆزسیۆن و هاندانی پارتە سیاسیەکانی دیکە دژی یەکدی؛ کە ئابڕوچونێکی گەورەی گەلی کوردە بەرامبەر عەرەبی پێپەتی.


دژایەتی کردنی هەرێمی کوردستان لە ژێر هەر بیانویەک بێت خیانەتە و جێی قبوڵکردن نیە، هەوڵدان بۆ کەم کردنەوەی دەسەڵاتی هەرێم بەرامبەر بەغداد لە بابەتی پەیوەست بە بودجەدا هەوڵدانە بۆ کوشتنی گەلێکی ستەملێکراو، لە کۆتاییدا ڕۆژگار دەری دەخات ئاخۆ وڵاتمان بەرگەی خەنجەرێکی دیکە دەگرێت یان نا!

تعليقات