عەلی مەحمود عەباس، وەزیری بەرگریی سووریا سەبارەت بە پەیوەندییەكانیان لە گەڵ ڕووسیا و دەركردنی گرووپە چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەریی تورك لە وڵاتەكەی بۆ ڕاگەیاندنەکان قسەیکردووە.
وەزیری بەرگری سوریا ڕایگەیاند: هاوکاریەکانی ڕووسیا ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە له وەستانەوەی کۆماری سوریا دژی هەموو کێشە و ئاڵنگاریەکان، هەروەها هاوکاری ڕوسیا بۆ هێزە سوریەکان لە یاد ناکەین.
عەلی مەحموود سەبارەت بە توركیا وتی: سووریا ئارام بوو بەڵام توركیا شەڕی درووست کرد لە ناوچەكەدا و بەردەوام پشتیوانی تیرۆریستانی كردووە.
ئەوەشی خستە ڕوو، چەند جارێك دانوستان لە نێوان هەردوو وڵات ئەنجامدرا، بەڵام بەهۆی ڕەزامەندی دەرنەبڕینی توركیا بۆ كشانەوە هێزەكانی لە خاكی سووریا، نەگەیشتون بە ڕێككەوتن.
دەشڵێت، بەیاننامەكەی وەزیری بەرگریی توركیا سەبارەت بە نەكشانەوەی هێزەكانیان ڕێگاكانی دانوستانی قورستر كرد، ناتوانین بەرەو ئاشتیی هەنگاو بنێین، تا هێزەكانی توركیا لە سووریا نەكشێتەوە، ئەگەر ئەوان ئاشتی سووریا و ئاسایشی وڵاتەكەی خۆیان دەوێت، دەبێت دەست بكەن بە كشانەوەی هێزەكانیان لە خاكی سووریا.
وەزیری بەرگریی سووریا لە كۆتایدا وتی، ئێمە قبووڵ ناكەین توركیا هێزی لە سەر خاكی ئێمە هەبێت و داوای ئاشتیش بكات، چونكە پێچەوانەی لۆژیكە، هەروەها توركیا پشتیوانی لە گرووپە چەتەكانی باكووری سووریا(ڕۆژئاڤا) دەكات و تا ئێستاش بەردەوامە لەو پشتیوانییە، هیوادارین توركیا واز لەم پشتیوانییە بهێنێت و لە باكووری سووریا بكشێنەوە.
تعليقات
إرسال تعليق
كۆمێنت بنووسە ئەگەر هەر پرسیارێك یاخود تێبینیەكت هەیە