پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

حکومەتی عێراق نوسینگەی هەواڵگری لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە




ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی داوای لە پەرلەمان کردووە پەلە بکرێت لە دەرکردنی کۆمەڵە یاسایەک کە ڕێگا بە عێراق دەدات، لە چوارچێوەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی، هەواڵگری عێراق نوسینگەیەک لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەران کرد پەلە بکەن لە دەرکردنی کۆمەڵێک یاسا کە یەکێکیان یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتیمانییە کە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە .

هیچ دەزگایەکی ئەمنی عێراقی لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی نوسینگە و بارەگای نییە و لە ڕێگای پەرلەمانی عێراقەوە کاردەکرێت تا ١٧ پرۆژە یاسا دەکرێت یەکێک لەو پرۆژانە، ڕێگا بە دەزگای هەواڵگری عێراق دەدات لە چوارچێوەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی، نوسینگەی خۆی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە و هاوشێوەی ناوچەکانی تر کاروچالاکی خۆیان ئەنجام بدەن .

، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق داوای لە پەرلەمان کردوە خێرابکرێت لە خوێندەوەی پرۆژە یاساکان و ئەو ١٧ پرۆژەیە دەنگی لەسەر بدەن تا دەستکراوە بێت لە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانیان لە هەرێم .











تعليقات