پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

بکوژانی حسێن مەلا ئەحمەد دەستگیرکران




دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بکوژانی هاوڵاتی کورد، (حسێن مەلا ئەحمەد) ناسراو بە حسێن ساڵەیی ڕادەگەیەنێت.

 ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی بکوژان، 

کە پاش ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتبوون بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لە (سنوری پارێزگای دیالە) هەردوو تۆمەتباری ڕووداوەکەیان دەستگیرکرد.


لە بەرواری ٧/٥/٢٠٢٣ چەند کرێکارێکی بەڕەگەز عەرەب هەستان بە شەهیدکردنی خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر کە خاوەنکاریان بوون، پاشان دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵهاتن.

تعليقات