نوسیـنی: یوسیف لەک
سەرەتا دەمـهـەوێت باسی ئەوە بکەم لەم بابەتە چەندین جار دەستەواژەی کوردستانی ڕۆژئاوا و باکور ئاماژەی پێکراوە وە مێژووی ئەو دەسـتەواژانە بڵێم کە خاتوو[ پاکیزە ڕەفیق حلمی] لە جێگەی کوردستانی تورکیا کوردستانی باکور وە لەجێـگای کوردستانی ئێراق کوردستانی باشوری داهێـنا ئەم خاتوونە بەڕێزە بوو کە کوردستانی تورکیا و ئێراق وئێران سوریای کردبە کوردستانی باکور و باشور و رۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ،،
بزاڤی ڕۆشنـبـیـری کورد لە سوریا مشتـێـکە لەخـەرمانی ئەدەبی کوردی و بەشێـکە لە هەگبـەی شارسـتانیـەتی نەتەوەکەمان دووای دروستبـوونی دەوڵەتی سوریا لەو سەردەمەدا خەباتی چەکـداری و سیاسی کاتی نەهاتـبوو ڕۆژ هەڵاتـناسەکان شاهێدی ئەو ڕاستـیەن بەنموونە کورد ناسی فەرەنسی [ ڤاسیلی نیـکیـتیـن ] ڕای وایە بزووتـنەوەی رۆشـنـبیری کورد لە ناو کوردانی سوریا پاشـ دروسـتبوونی دەوڵەتەکە پێـویست بوو وە بۆیان دەرکەوت کە دەست بردن بۆ کاری سیاسی کاتی نەهاتووە لە ژێر چاودێری فەرەنسا و حکومەتی سوریا دان بەڵـکو گرینـگیدان بەلایەنی ڕۆشنـیـری و هۆشـیار کردنەوەی نەتەوەکەیان کارێکی لە پێشـترە ،،
میرجەلادەت بەدرخـان رووناکبیـر و کەسایەتـیەکە مێـژوو پێـمان دەڵێـت سەر قافـلەی ڕۆشـنـبیری و ئەدەبی کوردە لە کوردستانی ڕۆژ ئاوا ،، لە ڕێکەوتی 26 \ 10 \ 1932 میر تـوانی رەزامەندی حکومەتی سوریا وەربـگرێت لەسەردەکردنی گۆڤاری هاوار کە بەتەنها لەلایەن خۆی رێکـدەخرا و دەنووسرا و چاپ و بڵاودەکرایـەوە لەڕۆژی
15 \ 5 \ 1932 یەکەم ژمـارەی گۆڤارەکە لەدیـمەشق دەرچوو ،، میر جەلادەت لە ئیستەنـبوڵ لەدایـکبووە بەڵام بەهۆی خەبات و چالاکیەکـانی نەیـتوانی لە تورکیا بەردەوامبـێ سەنـگەری خەباتی لەکوردسـتانی باکورە گواستەوە بۆ کوردسـتانی ڕۆژئاوا بەڕاسـتی ئەو بیـر و ڕا نیشـتـیمان پەروەریەی ئەم ڕووناکبیرە شایەنی بەرز راگرتنی ناوەکەیـتی لەپاڵ شاعیران و نووسەرانـمان ،، گۆڤاری هاوار 15 ڕۆژ جارێـک دەردەچوو بەهەردوو زمانی کوردی و فەرەنسی بەنزیـکی 20 لاپەڕبوو وە 2 تا 4 لاپەڕە بەشە فەرەنسیـەکەی بوو ، ئەم گۆڤارە دەگەویشـت بەئـێراق و بەیروت و قامیشـلۆ ، سەرەتاکەی داندرابوو بۆ ئەلف و بێـی لاتیـنی کوردی و ئەویـتریش بۆ بەجۆشـدانی هەستی نیشـتمانی کورد و باسکردنی مێژوو وە لێـکۆڵیـنەوەی ئەدەبی و نووسینی منداڵانیـش ، لەم گۆڤارە پەرتوکـخانەی هاوار دانـدرا 20 کتـێـبی بەچاپ گەیاند بۆماوەی 5 ساڵ وەسـتێـنرا بەڵام دوواتر بەردەوامبـوو تا 15ی ئابی 1943 کە حکومەتی سوری ئیـقامەی جەبری سوری سەپاند بەسەر میرجەلادەت بەدرخان سەرەنجام لەژێر فشاردا گۆڤارەکە وەستێـنرا
گۆڤاری هاوار
کەچی ساڵێـک زیاتر بوو میر جەلادەت گۆڤارێـکی تری بەناوی ڕۆناهی دەرکربوو کە
لە 10ی نیسانی 1942 دەرچوو بەڵام بەهۆی باری دارایی و دژایەتی حکومەت لە ئاداری 1945
ئەم گۆڤارەش وەستێـنرا بەڵام مێـژووەک لەلێـکۆڵیـنەوە و داهێـنان و دەوڵەمەندکردنی ئەدەبی کوردی لەدوایی خۆی بەجێ هێشـت لە 15ی تەمموزی 1951 لەگوندی هیـجانە لەدیمەشق کۆچی دوایی کرد
میر جەلادەت بەدرخان و مەمدوح سەلیم وائلی
لە پاڵ میر جەلادەت بەدرخان چەندین کەسایەتی دیکە خزمەتیان بەبزاڤی رۆشنبـیری کورد کردووە لەو ناوچەیە لەوانە [[ دکتۆر کامەران بەدرخان ، جگەر خوێـن ، قەدریـجان ، عوسمان سەبری ، دکتۆر مەمدوح سەلیم بەگی وانلی ناسراوبە ئەسکەندەر بەگ ، قەدری جەمیل پاشای دیاربەکری ناسراو بە زنار سلوپی رەشیدی کورد ، رەوشەن بەدرخان ]] ئەوانەی کەمتر باسکراون من دەمـهەوێـت لێرە ئاماژەیان پێـبکەم تاوەکو تەرازووی بابەتەکەمان دادپەروەربێـت لەوانە دکتۆر مەمدوح سەلیم بەگ وانلی ناسراو بە ئەسکەندەر بەگ و قەدری جەمیل پاشای دیاربەکری ناسراو بە زنار سلوپی ، رەشیدێ کورد
دکتۆر مەمدوح سەلیم بەگی وانلی
لە پێشـەنگە قوتابیە کوردەکانی ئەستەنبۆڵ بووە لەساڵی 1913 بەشداری دامەزراندنی کۆمەڵەی قوتابیانی کورد هێڤی لەئەستەنبۆڵ کردووە لە گۆڤارەکانی ئەو سەردەم چالاک بووە بەتایبەت ( سەربەستی و هەتاوی کورد ) لەساڵی 1918 هەر لەئەستەنبۆڵ لەگەڵ کوڕانی حەمزە مۆکسی گۆڤاری ( ژین ) دەرکردووە خۆشی سەرنووسەری بووە دواتر دوورخراوەتەوە بۆ ئەسکەندەریە و ئەنتاکیە و بەیروت ، لەبەیروت ئەندامێکی کارای دامەزراندنی کۆمەڵەی خۆیبوون بووە لەساڵی 1927 لەدیمەشق نیشتەجێـبووە ماوەیەک مامۆستا بووە دواتر بەرێوەبەری رۆشنبیری مدیر المعاریف لەهەردوو پارێزگای حەسەکە و دەرعابووە تا ساڵی 1976 کۆچی دوایی کردووە لە گۆرستانی خانەدان النبلاء لە حی الاکراد لەدیمەشق نێژراوە وە هەریەک لە عەرەبی و یۆنانی و فەرەنسی و فارسی زانیووە لەئەستەنبۆڵ مۆڵەتی زمانی فەرەنسی وەرگرتووە وەک وتەبێژی گەلی کورد بووە لەوسەردەمە لەکوردستانی ڕۆژ ئاوا وە لەکۆمەڵەی معالف دوەلیەکان لەژێر ناوی ئەسکەندەر بەگ یەکێکە لەکەسایەتیەکانی کورد لەو سەردەمە لەسوریا لەڕووی زمانەوانی و ئەدەب و رۆشنبیری
قەدری جەمیل پاشای دیاربەکر زنار سلوپی
ساڵی 1892 لە دیاربەکر لەدایـک بووە خۆی لە بنەماڵەیەکی دیاری شارەکەیە جەمیل پاشای دیار بەکری کە لەدەشتی سلوپیـەوە بۆ ئەم شوێنە هاتبـوون ، سەرەتا لە ئەستەنبۆڵ دەستی بەخوێنـدن کردووە دوواتر لە ئەڵمانیا یاسای خوێنـدووە تا ساڵی 1912 پاشان گەڕاوەتەوە ئەسـتەنـبـۆڵ لەگەڵ قوتابـیانی کورد بەشداری لە دامەزراندنی کۆمەڵەی [ هێـڤی ] کردووە لە ساڵی 1929 لەگەڵ خێـزانەکەی چوونەتە سوریا لەحەسەکە نیشـتەجێـبوون ساڵی 1943 قوتابـخانەیەکی کوردی لە گوندی [ تەعەکە ] کردۆتەوە وە ساڵی 1946 گەویشـتووە بە ڕەوان شاد سەرۆک کۆماری کوردستان قازی محمد
لەساڵی 1973 کۆچی دوایی کردووە لەگۆڕسـتانی خەنەدان [[ حی الاکراد ]] لەدیمەشق نێـژراوە وە کتێـبی کوردستان [ فی سبیل کردستان ] بەرهەمێـکی هەرەدیار و ناوەزەیە کە باس لە سەردەمێکی پڕ رووداو کارەساتی مێـژووی هاوچەرخ دەکات.
رەشیـدێ کورد
رەشیدێ کورد کوڕی محمـدی رەشۆیە لە ساڵی 1910 لەقەزای دێرکی سەر بە کوردستانی باکور لەدایـک بووە خوێـندنی سەرەتایی و ناوەندی لەدێرک و قونیا تەواو کردووە لەدوایی شوڕشی شێـخ سەعیدی پیران 1926 1925 لەگەڵ قەدری جان دێـتە ناو کوردستانی ڕۆژئاوا لە ئاموودێ نیـشتە جێـدەبن دوایی ئەوەی توانی لە زیندان هەڵێ کە حوکمی لە سێدارەنی بۆ دەرچووبوو ،، لێرەشدا لە کوردستانی ڕۆژئاوا توانی بەرداومبـێ لە خەبات لەگەڵ ڕۆشنبیـرانی کورد بەشداری لەدامەزراندنی خۆیبوون کرد لە جەزیرە ،، لەساڵی 1949 چۆتە ناو حیزبی شیوعی سوری دوواتر چەندین جار لەبەندیـخانەی قامیشلی تەدمور مزە گیراوە ، ساڵی 1967 چۆتە ڕۆمانیا بۆ چارەسەری نەخۆشی مۆمبوونی جگەر تشمع الکبد ساڵێک دووایی نەخۆشیەکە کۆچی دوایی کرد لەبەرهەمەکانی
رێزمانی کوردی کەبۆ یەکەمجار ساڵی 1956 لەدیمەشق و لەچاپـخانەی کەرەم چاپکراوە ، کە گریـنگی زۆری پێـدارەوە یەکێـکیشە لە کتێـبە نایابەکانی رێزمانی کوردی ، هەندێ لەهۆنراوەکانی لەدیـوانێـک بەناوی کهران لەساڵی 1991 چاپکاروە لەلایەن کۆمەڵەی ئافرەتانی کورد وەرگێـردراوەتە سەر زمانی فەرەنسی
سەرچاوە ، سەرچاوە مێژوویەکان بەتایبەت کتێبی کورد لەسوریا ساڵی 1920 تا 1946 لە نووسینی عوسمان عبدالرەحمان بەشی 4 لاپەرە 131 تا کۆتایی ، چاپخانەی خانی لە دهۆک 2009
تعليقات
إرسال تعليق
كۆمێنت بنووسە ئەگەر هەر پرسیارێك یاخود تێبینیەكت هەیە