پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

لە ناوچەی مابەتای ئەڤرین ژنێکی کورد کوژرا

 



لە ناوچەی مابەتای ئەڤرین ژنێکی کورد کوژرا
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئەڤرین-سووریا ڕایگەیاند ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لە ناوچەی مابەتای ئەڤرین کە لەژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیدایە، کوژراوە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئەڤرین-سووریا ڕایگەیاند ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لە گوندی ئەڤراز لە ناوچەی مابەتای ئەڤرین کە لەژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیاو چەتەکانیدایە کوژراوە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، کە تەرمەکە لە ١٨ی ئەیلوولدا بە هەڵواسراوی لەناو زەیتووندا دۆزراوەتەوە.


ئەمە یەکەمجار نیە تورکیا و بەکرێگیراوەکانی هاوڵاتیانی کوردی شاری ئەڤرینی داگیرکراو دەکوژن، لە سەرەتای داگیکردنی ئەڤرینەوە سەدان کوردی سڤیل بە بیانوی جۆراوجۆر کوژراون و دەستدرێژی کراوەتە سەر دەیان کچ و ژنی کورد.

تعليقات