پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

هاوڵاتیانی تەقتەق دژی عەرەب و تورکمان گردبوونەوە دەکەن

 



ئەم هەفتەیە ڕۆژی پێنجشەممە گردبونەوەیەک و ڕؽگری کردنێک ئەکرێت دژی عەرەب و تورکمان لە ناحیەی تەقتەق ، ناحیەی تەقتەق ناحیەیەکی گەشتوگوزارە و هەفتانە نزیکەی 14 هەزار گەشتیار ڕووی تێدەکات بەتایبەتی لە هەردوو پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین ، وە ئەوانەی ڕوو لە ناحیەکە ئەکەن بەزۆری تورکمان و عەرەبن و بۆ کاتێکی جۆش و گەشتوگوزار ڕوو لە ناوچەکە دەکەن ، سەرەڕای ئەوەی هاتنیان قازانجی دارایی هەیە بەڵام زیانی ژینگەییشی هەیە و ژینگەکەش پیس ئەکەن لەدوای خۆیان ، وە دوا بەدوای خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزیەکانی ئەم دووسێ ڕۆژەی شاری کەرکوک و شەهیدبونی 4 کوردی بەشەرەف بەدەستە پیس و چەپەڵەکانی دوژمن ، خەڵکی شاری تەقتەق بڕیاریانداوە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە ڕێگری بکەن لە هاتنی عەرەب و تورکمان و لە ئەگەری نەگەڕانەوەیان ئەوە خەڵکی تەقتەق و ئامادەبوانی گردبونەوەکە ئامادەیی ئەوەیان تیایە کە دژیان بووەستن بەهەموو جۆرێک و ڕەوانەی کەرکوک و سەڵاحەدین و ناوچە عەرەبیەکانیان بکەنەوە ، داواکارین کە دانیشتوانی ناحیە و قەزاکانی دەوروبەری تەقتەق ئامادەی ئەم گردبونەوەیە ببن ، لەگەڵ ڕێز.

تعليقات