پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

 


عروبەت و شکستی یەکجارەیی 



عروبە

ڕەوتێکی فکری عەرەبیە. کار لەسەر جێبەجێکردنی دیدی یەکگرتنی خاکی عەرەب و دروستکردنی دەوڵەتێکی یەکگرتووی عەرەبی دەکەن، لەسەر خاکی دزراوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا.

بە بڕوای ئەوان. دەبێت نەتەوەکانی دیکەی ناو ئەو دەوڵەتە خەیاڵیە وەدەربنرێن، یاخود لەناو نەتەوەی عەرەبدا بتوێندرێنەوە و بەتەواوی لە کلتور و داب و نەریت و زمانی خۆیان بێبەش بکرێن.

بێگوومان لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا ئەوە دەبینین کە ئەم جوڵانەوەیە کاری خۆی کردووە و بە تەواوی نەتەوەیەکی وەک نەتەوەی کورد. کە نەتەوەیەکی ڕەسەنی ئەم خاکەیە و بە درێژایی مێژوو. هەوڵ و قوربانی داوه بۆ پاراستنی ئەم خاکە لە دەست داگیرکەران و بەربەریەکانی باشوری نیمچە دورگەی عەرەبی بپارێزن.

عروبەت بەدرێژایی مێژوو. لە پشت چەند بەرگێکی ڕواڵەتی خۆیان حەشارداوە و هەمیشە بەپێی گۆڕانی بارودۆخ. بەرگەکەی خۆیان گۆڕیوە و بەرگێکی نوێیان بەبەری خۆیان کردووە.

هەمیشە لەژێر بەرگی ئاینیدا مەرامەکانی خۆیان جێبەجێ کردووە و توانیویانە لەڕێکەی بەکارهێنانی ئاینی ئیسلام و بیانوی ئاینی. بە ئاسانی بگەن بە ئامانجەکانیان.

بۆ نموونە توانیویانە ملمانێکانیان لەگەڵ دەوڵەتانی ڕۆژئاوا و دەوڵەتەکانی دیکە بکەن بە باس و خواسێکی ئاینی و لە ڕێگەیەوە سۆزی گەلانی موسڵمان بەدەستبهێنن.

لە کاتێکدا هەمیشە ململانێ و شەڕەکان لە نێوان عەرەب و نەتەوەیەکی دیکەدابووە بەڵام توانیویانە زۆر بە ئاسانی بیکەنە کێشەیەکی ئاینی و بەمەش پاڵپشتی گەلانی دیکە و بەتایبەت کوردی کوژراوی دەستی عەرەب بەدەستبهێنن



نەخشەی بوونی عەرەب پێش فەتحی ئیسلام



بێگومان عەرەب توانیوەتی لەڕێگەی بەکارهێنانی هەژمونی ئاینی، خاکێکی زۆر بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە و بوونی خۆیان لەو ناوچانەدا بسەلمێنن، بە تەنها عەرەبەکان ئاینیان بەکارنەهێناوە، بەڵکو تورکەکان بە هەمان شێوە لە ڕێگەی یاریکردن بە هەستی ئاینی کورد و نەتەوە موسڵمانەکان توانیان ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی دابمەزرێنن و بۆ ماوەی چەندین سەدە. سەرداری ناوچەکەبن.


جوڵانەوەی نەتەوەیی عەرەبی لە سەردەمی وەهابیەکان بە شێوەیەکی مەیدانی و ئاشکرا کاری پێکرا، وەک پەرچەکردارێک دژی دەسەڵاتی عوسمانیەکان لە ناوچەی حیجاز، گەرچی وەهابیەکان زیاتر جوڵانەوەیەکی ئاینی بوون. بەڵام کاریگەربوون بە بیری عروبەت و باڵابوونی نەتەوەیی عەرەب.


جەمال عەبدولناسڕ و یەکێتی سۆسیالیستی عەرەبی(میسڕ)


بێگوومان گەر بمانەوێت ڕۆڵی سەرکردە عەرەبیەکان لەناو بزووتنەوە و ئایدیا جیاوازەکان بە جیا پۆلێن بکەین، دەتوانین جەمال عەبدولناسڕی سەرۆک کۆماری پێشووتری میسڕ، وەک باوکی داڕێژەری باوەڕی عروبەت پۆلێن بکەین.


لە 16ی 1ی ساڵی 1956ی زایینی، جەمال عەبدول ناسر کۆتایی قۆناغی ئینتقالی ڕاگەیاند و دەستووری نوێی خستە ڕیفراندۆمەوە، بەپێی دەستووری نوێ حزبە سیاسییەکانی دیکە بە نایاسایی لەقەڵەم دران، هەروەها لە دەستووری نوێدا ڕێکخراوێکی نوێ بە ناوی یەکێتی نەتەوەیی، دامەزراند .

دامەزراندنی ئەم بزووتنەوەیەکی سەرەتایەکی نوێ بوو بۆ بیری عروبەت وکارپێکردنی لە ڕووی سیاسیەوە لە میسڕ. بەڵام له دواتردا، ئەم بزوتنەوەیە هەڵوەشایەوە و بزوتنەوەی، "یەکێتی سۆسیالیستی عەرەبی" جێگەی گرتەوە؛ وەک پارت و ڕێکخراوە بەعسیەکانی عێراق و سوریا، ئەم بزووتنەوەیەش کاریگەر بوو بە بیری کۆمۆنیزم و شۆڕشی پڕۆلیتاری.

عەبدولناسڕ لە کۆتایی هەوڵەکانیدا توانی جۆرێک لە یەکگرتن لە نێوان هەردوو کۆماری سوریا و میسڕ ئەنجام بدات و دەوڵەتێکی سیمبولی نوێ بەناوی " کۆماری عەرەبی یەکگرتوو" لە ساڵی ١٩٥٨ تاوەکوو  ساڵی ١٩٦١ دروست بکات، بێگومان هەوڵەکە نەزۆک بوو و سەری نەگرت، واتە لە بیری یەکێتی عەرەبی یەکگرتووە و گەیشتن بەو دەرئەنجامەی کە گەلی سوریا و میسڕ، دوو گەلی جودان و هەرگیز یەکناگرن. بە شیکردنەوە بۆ مێژووی دوور و نزیک ئەو ڕاستیە دەردەکەوێت کە هیچ شتێک نیە بتوانێت عەرەبەکان یەک بخات. بەڵکو بە پێچەوانەوە تەنانەت لەناو دەوڵەتەکانی خۆشیاندا ناتوانن لەژێر چەتری دەوڵەتێکی یاسایی و دەستوریدا بژین و هەمیشە دەوڵەتە زۆرینە عەرەبنشینەکان بەرەو جیابوونەوەی زیاتر دەڕۆن؛ نموونەی بەرچاویش جیابوونەوەی یەمەنی باشور و باکور، جیابوونەوەی سودانی باشور لە دەوڵەتی سودان و یەکنەگرتنی ڕۆژئاوای سەحرا لەگەڵ دەوڵەتی مەغریب، ڕوودانی شەڕی تائیفی لە عێراق و هەوڵدان بۆ دروستکردنی دەوڵەتی سوننی عەرەبی لەناو عێراقدا.

بێگومان ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە خودی عەرەبەکان لەناوخۆیاندا توانای ئەو پێکەوە ژیانەیان نیە لەکاتێکدا جیاوازیەکی زمان و ئاینی و ڕەچەڵەک لە ئارادا نیە، بە پێچەوانەوە ئەمە دەرخەری سایکۆلۆژیای تاکی عەرەبە، بێگومان بەم جۆرەش نە عروبەت سەرکەوتوو بوو و نە چەپەکان و هەوڵدانی پارتە چەپە کوردیەکان و لیبڕاڵە خوێنمژەکان بۆ هەوڵدان بۆ قایلکردنی گەلی کورد بە ژیانکردن لەگەڵ ئەم گەلەدا!

با بێین و باسێکی ڕۆڵی عروبەکانی سوریا و عێراق بکەین..



ڕۆڵی عروبەچیەکانی سوریا و عێراق و کورتە  باسێکی مێژوویی


وەک باسمانکرد، عروبەت بە درێژایی مێژوو لەژێر دەیان بەرگی جیاوازدا خۆی نیشانداوە و کاریان کردووە بۆ ئامانجەکانیان.

بۆ یەکەمجار عروبەت پێی نایە قۆناغێکی نوێوە، ئەویش بە دامەزراندنی " حیزبی بەعسی سۆسیالیستی سوری" بوو لە ساڵی ١٩٤٧، لەلایەن

صلاح الدين البيطار و مشيل عفلق.

ئەمەش بە یەکەمین قۆناغی جوڵانەوەیی نیمچە چەپی عەرەبی ئاشکرا دادەنرێت.

لە ساڵی ١٩٦٣، حیزبی بەعس توانی بە ئەنجامدانی کودەتا. دەسەڵاتی سوریا بە دەست بهێنن و ببنە دەسەڵاتداری یەکەم و کۆتایی لە سوریادا.

لەگەڵ گەیشتنیان بە دەسەڵات، سیاسەتێکی توندی سەربازیان دژی هاوڵاتیانی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان بەکارهێنا، لە سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان بێبەشیان کردن و زمانی کوردی قەدەغەکرا و پێناسی هاوڵاتیبوون و ڕەگەزنامە کە سەرەتاییترین مافی کورد بوو ڕاگیرا و نەدەدرا بە کوردەکان.

جەژنی نەورۆز قەدەغەکرا و ڕاگواستنێکی بێبەزەییانە لەناوچە کوردیەکاندا پەیڕەوکرا.

لە ئەنجامدا هەزاران هاوڵاتی کورد لەگەڵ گەیشتنی بەعسیەکان بە دەسەڵات گیانیان لە دەستدا و بە هەزارانی دیکە ئاوارەی دەوڵەتانی دیکەبوون.


حیزبی بەعسی عێراقی


لە ساڵی ١٩٥١، فوئاد روکابی و کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بەعسی، لە حیزبی بەعسی سۆسیالی جیابوونەوە و پارتێکی نوێیان بەناوی (حیزبی بەعسی سۆسیالیستی عەرەبی عێراقی) دامەزراند.

لە ژێر هەمان بیر و باوەڕی بەعسیدا کاریان کرد بەڵام سنوری کارکردنیان تەنها لە عێراقدا بوو.

ساڵی ١٩٦٨ بە سەرکردایەتی ئەحمەد حەسەن بەکر و سەددام حسێن و بەشێک لە فەرماندە سەربازیەکانی سوپای عێراق، کودەتایەکی سەربازیان ئەنجامدا و عەبدولرەحمان عارف لە دەسەڵات دورخرایەوە.

بەعسیەکان لەگەڵ گەیشتنی بەعسیەکان بە دەسەڵات. گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی لە سەرانسەری عێراق ڕویدا و حوکمێکی تەواو عەرەبی جێبەجێکرا و بەهەمان شێوەی سوریا، عەرەب بە فەرمی بووە نەتەوەی باڵا و سەرەکی و کۆتایی لە وڵاتدا.

لەسەر ئەم بنەمایەش جارێکیتر کوردانی باشوری کوردستان ڕووبەرووی تواندنەوەی نەتەوەیی و دوچاری دەیان شاڵاوی ڕاگواستن و وێرانکاری گوندەکان و دەستگیرکردنی بە کۆمەڵ بوونەوە.

لە ئەنجامدا ڕژێمی بەعس زۆر بە ئاشکرا نەتەوەی کوردی بەبەرچاوی جیهانەوە کۆمەڵکوژ و کیمیاباران و زیندەبەچاڵ دەکرد.

بێگوومان ئەم کۆمەڵکوژیانە بەرهەمی ئەو نەتەوەیەن کە هەمیشە خۆیان بە گەلی هەڵبژێرداوی خودا ناساندووە، لە کاتی لاوازیدا قورئان بەدەستن و لەکاتی بەهێزیدا شمشێر لەدەستن.

ئەو هۆکارەشە وایکردووە بە شێوەیەکی بەربڵاو بتوانن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بەتەواوی داگیربکەن و بیخەنە ژێر قەڵەمڕەوی خۆیانەوە.

بیری عروبەت لە ڕاستیدا شکستی هێنا، بەڵام هەمیشە لە دڵ و دەروونی تاک بە تاکی عەرەبەکاندا دێت و دەچێت، بە شێوازێکی نائاسایی لە ڕۆحی منداڵەکانیشیاندا چێندراوە و مەحاڵە دەربچێت.

ئەم بونەوەرانە ئێستا زۆر بە ئاسانی لەناو خاکە ئازادکراوەکەی کورداندا دەژین و چاوەڕێی هەلێکی دیکەن بۆ کۆمەڵکوژکردنی نەتەوەی کورد.

بێگوومان ڕۆژئاوای کوردستانیش لەبەردەم هەڕەشەیەکی مەترسیداری بەعسیەکانی سوریادان و ئەگەری هەیە بە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ڕژێمەکەی ئەسەد، ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر ناوچە کوردیەکان و کۆمەڵکوژیەکی گەورە لەو ناوچانە بخوڵقێنێت.

تعليقات