پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

 



کوردی نوێ (سۆرانی یان ناوەندی) 

بەرەو زمانی ستانداردی کوردی!


زمانی کوردی چیە: زمانێکە کە نەتەوەی کورد قسەی پێدەکەن، بەپێی پۆلێن بەندی زاناکان بێ کە بەبێ گوێدانە زمانی کوردی و لێکدانەوەی و بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لەم زمانە، پۆلێنیان کردووە لە ژێر ناوی زمانە هیندۆ ئەوڕوپایەکان- هیندۆ ئێرانیەکان، بووەتە بەشێکی بچووک لە ماڵباتە.

زمانی کوردی بەپێی بیر و فکرەی کوردزاگ: زمانێکی کۆنی جیهانە هەر یەکە لە گۆتیەکان و سۆمەریەکان و هوریەکان و مادەکان و ماناییەکان و کاشیەکان پێی دواون تاوەکو گەشتۆتە ئەم قۆناغەی ئێستای کە کوردی نوێیە، بنەچەتەی زمانی ئەو نەتەوانەیە کە لە زاگرۆسەوە پەرت بوون.


کوردی نوێ چیە؟ بریتیە لەو زمانەی کە لەزاری کوردی سۆرانی (ناوەندی) درووستبووە، لە باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان قسەی پێدەکرێ بە پیتی ئارامی ڕێنوس دەکرێ، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 15.000ساڵ پێش ئێستا، هەر یەکە لە پارێزگاکانی کەرکوک(گەرمیان)، سنە، هەولێر، سلێمانی، موکریان، هەڵەبجە(شارەزور) بەم زارە قسە دەکەن.

زمانی فەرمیی شانشینی کوردستان و کۆماری کوردستان بووە و ئێستا زمانی فەرمیی ھەرێمی کوردستان و کۆماری عێراقە.


زار و شێوەزارەکانی کوردی نوێ: 

۱ـ سۆرانی و موکریانی: هەولێری، پشدەری، خۆشناوی، هەوشاری.

۲ـ سلێمانی و بابانی: مەریوانی، بانەیی، شارەزوری، شارباژێڕی.

۳ـ گەرمیانی: جافی، کەرکوکی، کەلاری.

٤ـ ئەردەڵانی(سنەیی)

هەر یەکە لەم زار و شێوەزارانە تێکڕا کوردی نوێیان درووست کردووە کە ئێستا پێی دەڵێن کوردی ناوەندی یان سۆرانی، بەڵام زانایێکی کوردی لەبواری مێژوودا بەناوی (سۆران حەمە ڕەش) خاوەنی هەردوو کتێبی کورد کێیە و مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد، ئەم زارە دەکاتە کوردی نوێ و دەیگەڕێنێتەوە سەر زمانی گۆتیەکان و سۆمەریەکان و مانایی و ماد و کاشیەکان، بەشێوەیێکی لۆژیکی و زانستی و بەڵگەدار، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی ئەم نوسراوانەی کردووە کە لەسەر تاتە قوڕینەکان نوسراون و بەراوردی کردوون لەگەڵ کوردی ناوەندی و لێکچونێکی زۆر لەنێوانیاندا هەیە بەشێوازێک زۆربەی ئاخێوەرانی ئەم زارە زۆر بە ئاسانی دەتوانن تێبگەن لەتاتەقوڕینەکان و باسەکانی. بەم شێوەیە ئێستا کوردی ناوەندی ڕەگێکی قوڵی هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا سەرەڕای چەوسانەوەی نەتەوەی کورد و خۆسەپاندنی نەتەوەکانی تری جیهان بەسەریدا و هەوڵدان بۆ تواندنەوەی و گۆڕینی دیمۆگرافیا و دزینی کلتور و سەروەری و شانازیەکانی بەڵام هێشتا زمانی ئەو نەتەوەیەی کە لە چیاکانی زاگرۆس پەرەیان بە مرۆڤایەتی داوە و مرۆڤایەتیان درووست کرد هێشتا ماوە و پارێزراوە لەلایەن ئاخێوەرانی کوردی ناوەندی.


کوردی ناوەندی بوەتە پردێکی باش لەنێوان شێوەزارەکانی دیکەی کوردیدا، زارێکی دەوڵەمەندە و ئەزمونێکی باشی هەیە و هەزاران زانا و پڕۆفیسۆر و دکتۆری هەیە کە پەرەیان بەم زارە داوە تاوەکو گەشتۆتە ئەم ئاستەی ئێستای، بۆیە دوای ئەوەی زانای مێژووی کورد سۆران حەمەڕەش مێژووی کوردی بەشێوەیێکی سەرنج ڕاکێش نوسیوەتەوە و چەندین زانیاری نەبیستراوی درکاندووە و پۆلێن بەندی لەنێوان کوردی چیایی (گۆتی) و کوردی دەشت (سۆمەری) کردووە و هەروەها بەشێوەیێکی لۆژیکی ڕەگ و ڕیشەی زمانی کوردی بەدەرخستووە بووەتە جێگای سەرنجی مێژوونووس و زمانزان و پڕۆفیسۆرەکانی ئەم بوارە و بەباشی لێی وردبوونەوەو تێیگەشتون ئەمەش بووەتە ڕێگاخۆشکەر لەبەردەم ئەم زارەدا تا وەکو بەتەواوی وەکو زمانی فەرمی کورد بناسرێ و ببێ بە ستاندارد.


زمـانی کـوردی نـاسنامەمانە

تعليقات