پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

 


زمان و نووسینی ماناییەکان:
زمان و نووسینی ماناییەکان هیچ تێکستێکی نەخوێنراوەتەوە ئەوەی کە دڵنیایی دەدات نووسیانیان هەبووە، ئەو نووسینە هیرۆگلفیە لەسەر قاپێکی زێڕین نەخشێنراوە، ئەو قاپە لەناوچەی زێوێ لەنزیک شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزراوەتەوە کە شوێنەوار و ئاسەواری ماناییەکان بووە، بەداخەوە ئەم نووسینە نەخوێنراوەتەوە هەتاوەکو ئێستا نازانرێت چی لەسەر نوسراوە، بەڵام ئەرشیفی ئاشووریەکان ناوی پاشا و پلەو پایەو شوێنەوارەکانی پاراستووە، زادۆک لە لێکۆڵینەوەکەیدا بە تێرو تەسەلی باسی ناوی پاشای ماناییەکان و پەیوەندیان لەگەڵ ئاشوریەکاندا دەکات.
لەم لێکۆڵینەوەیەدا دەردەکەوێ کە ماناییەکان نەوەک بە سەرەتایی زمانی کوردی قسەیان کردووە، بەڵکو بە زمانێکی زۆر نزیک لەکوردی ئەمڕۆ قسەیان کردووە کە کوردی ناوەندیە.

خشتەی ناوە ماناییەکان و ڕوونکردنەوەیان
Aza

ناوی پاشایێکی مانی بووە
ئازا ئەم وشەیە لەزمانی کوردیدا وەک خۆی ماوە، لەهوریدا دەبێتە ada، بەهەردوو زمانی هوری و کوردی یەک مانایان هەیە کە مانا (بوێر، بەهێز) دەدات.
bagdatii
ناوی پاشایێکی مانی بووە
بەگزادە bagzada: ئەم وشەیە مانای وەچە زادەی/بەگ دەدا.
وشەی بەگ لەمیدیدا مانای خوای دەسەڵاتدار دەدا.
ئەم وشەیە وەکو خۆی لەکوردیدا ماوەتەوە زیاتر بەکەسانی خانەدان دەگوترێ زۆر بنەماڵەو خێڵیش هەیە نازناوی بەگزادەیان پێوە لکاوە.
šuandahul
ناوی ناوچەیێک بووە
شوانە دۆڵ: ماناکەی وەک خۆی هەرماوە، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ماناییەکان تاوەکو ئێستا بە هیندۆ ئەوڕوپی دانەنراون، بەڵام ئەکەر شوانەدۆڵ تەرجومە بکرێتە سەر ئینگلیزی دەبینرێت زۆر کەم ماناکەی دەگۆردرێت دەبێتە shepherd-dale هەردوو بنەڕەتی وشەکەش سۆمەرین، سۆمەریەکان بە شوان دەڵێن šuba وە بەشوێنێکی شەقکراو دەڵێن dul، واتا ئەکەر ئەم وشەیە بە سۆمەری نوسرابوایە دەبووە šuba dul.
aukane
ناوی شوێنە
ئاوکانی: بەزمانی کوردی واتا (کانی ئاو)، وشەی ئاو بەسۆمەری ئەبێتە au هەروەها لەهیتیشدا کانی هەمان مانای ئێستای هەیە.
ustaribar
ناوی پیشەی پلەدارێکی مانی بووە

وەستا ڕێبەر: ئەم ناوە بە ئینگلیزی تەرجومە کراوە بە foreman کە مانای وەستای کوردی دەدا.
sihua
ناوی ناوچەیە
سێوە: لەکوردیدا هەتاوەکو ئێستا وەکو ناوی کەسیش بەکاردێ یەکێک لەمەقام بێژەکانی گەورەی کوردی ناوی (سێوە) بوو هەروەها بۆ کچیش بەکاردێ، ئێستاش ناوی چەندین گوند لە ناوچەی پیرانشاری موکریان ئەم ناوەیان لێیە وەکو (سێوی گەدەی خوارێ و سێوێ گەدەی سەرێ)
zirta
ناوی پایتەختی ماناییەکانە
زەردە: ئەم ناوە وەسفی ڕەنگێک دەکا کە لەناو میدیەکانیش هەمان مانای هەبووە، لەناوچەی قەرەداغ لادێیێک هەیە بەناوی زەردی ئاوا، ئەمە مانای ئەوە نیە پایتەختی ماناییەکان لەوێ بووبێ بەڵام دەرخەری ئەوەیە ناوەکە کوردیەو بوونی ماوە بۆ شوێن بەکاردێ.
bala
باڵا: ناوچەیێکە دەکەوێتە نزیک سنوری ئۆراتوو

لەکوردیدا مانای بەرز و باڵا دەگرێتەوە لەگەڵ سرووشتی ناوچەکەدا دەگونجێ کە کەوتووەتە باکوری دەسەڵاتی ماناییەکانەوە.

ushaqaia
ناوی قەڵایێکە
وشکەیی: کە ئاماژەیە بە وشکی شوێنەکە
darbane
ناوچەیە
دەربەنە: ئەم ناوە تاوەکو ئێستا وەکو خۆی ماوەتەوە، بەهەموو دەروازەیێکی شاخی تەنگ دەگوترێ دەربەن بۆ نموونە (دەربەنی ڕانیە و دەربەنیخان و دەربەنی بازیان) کە زۆرجار لەژێردەستی ماناییەکان دابوون.
sanha

ناوی ناوچەیێکە
سنە: ئێستا ناوی شارێکی گەورەی کوردستان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.
šakan
ئەم ناوە ناوی دەسەڵاتدارە ناوچەییەکان بووە
شاکان: ئەم وشەیە پێکدێت لە (شا+ک+ان). (کە) ئامرازی ناسینە لە زمانی کوردیدا وە لەزمانی میدیشدا بەهەمان مانا دەرکەووتوە، لەزمانی کوریدا (ان) پاشگرە بۆ بەکۆکردن لەزمانی سۆمەریشدا هەمان مانای داوە بەشێوەی ene بەکارهێنراوە.تاوەکو ئێستاش ئەم ناوە دەخرێتە ناو ناوەکان و بەکارهێنراوا وەکو (شاناز، شاکێو، شاباز، شامان، شاگوڵ، شاتوو، شاپەڕ، شاکەڵ، شادەمار، شاژن، شاجوان...) کە ئەم ناوانە لەکۆندا ناوی کەسانی ئایینی و پلەدار بووە.

تعليقات