دوای کەمتر لە (٤)کاتژمێر لە دیارنەمانیان، دوو هاوڵاتی عەرەبی نیشتەجێی پارێزگای زیقار کە لەلایەن کەسوکاریانەوە گوماندەکرا ڕفێنرابن، دۆزرانەوە و دەرکەوت تۆمەتبارن بە دزیکردن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی / ناوشار، لەدوای بەدەستگەیشتنی نوسراوێکی پۆلیسی پارێزگای زیقار، لەسەر سکاڵای باوکێک سەبارەت بە دیارنەمانی دوو کوڕە هەرزەکارەکەی.
هێزەکانی ئاسایش دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بۆیان دەرکەوت لەڕێگەی گروپێکی گەشتیارییەوە هاتوونەتە شاری سلێمانی و لە هۆتێلێکدا ماونەتەوە، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەرکەوت بڕی (٣٥) ملیۆن دیناری عێراقییان لە باوکیان بردووە و خۆیان حەشارداوە .
لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار ڕووبەڕوی یاسا کراونەتەوە.
تعليقات
إرسال تعليق
كۆمێنت بنووسە ئەگەر هەر پرسیارێك یاخود تێبینیەكت هەیە