پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

قازانجی کەسی لە ناو نەتەوەییەکان و زیانەکانی

 


بەربەستێکی سەرەکی بەردەم نەتەوەییەکانی کورد لەناوخۆدا هەوڵی خۆ ناساندن و قازانجی کەسییە.


قازانجی کەسیی لەناو ڕەوتێکی بچوکی وەکو نەتەوەیی ئاماژەیە بۆ ئەو کردار و کارانەی کە بەرژەوەندییە تایبەتیەکان و حەزە تایبەتیەکان لە پێشینەی کارەکانیان دادەنێن بەبێ ئەوەی ڕەچاوی کۆی گشتی کەساییەتی تر بکەن یان نرخێکیان بۆ دانێن بەڵکو هەموو هەوڵ و تەقەلایێکیان ئەوەیە خۆیان گەورە بکەن بەڕادەیێک کارێکی بچوک دەکەن یان نوسینی شتێک کە هیچ مانایێک نادا و سودی نیە بەڵام بەزۆر دەیکەن بە شتێکی سەرسوڕهێنەر و دەیبەستنەوە بە ڕەوتی نەتەوەیی. بەشداریکردن لەم جۆرە ڕەفتار و کارانەدا بەبێ ڕەچاوکردنی قازانجی ڕەوتی نەتەوەیی دەتوانێت زیان بە فکرەکە و پەیوەندییەکانی بگەیەنێت، هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی ئیستغلالکردن و خۆپەرستی و بێبایەخکردنی کاری تری کەسانی دیکەی نەتەوەیی و نیشتیمانی و خاوەن فکرەی جیاوازیش. لەم ڕوانگەیەوە بەڕاستی قازانجی کەسیی کارێکی نا ئەخلاقی و نابەجێیە.


قازانجی کەسیی دەتوانێ ببێتە هۆی پەرەپێدانی باشترکردنی خۆ و گەشەکردن و سەرکەوتنی تاکەکەسی. بەڵام کاتێک قازانجی کەسی لە ڕێگەی کاری قورس و بەهرە و پەرەپێدانی کارامەیی و خۆبەدیهێنانەوە بەدەست دێت دەتوانرێت وەک ئەرێنی سەیر بکرێت، نەوەک بەجۆرێک هیچ بەهرەیێکت نەبێ و کارێکی وەهاشت نەکردبێ تەنها شتێکی قازانج ویستت کردبێ و وابکەیت خەڵکی تر لەناوخۆیی ڕەوتەکەو لەدەرەوەش ڕقت لێ هەڵبگرن و بەکەسێکت بزانن کە دەتەوێ خۆت بناسێنی و خۆت گەورە بکەیت و وەکو کەسێکی قازانج ویست لێت بڕوانن ئەوکاتە دەوروبەرەکەت و کەسانی تریش لەهەوڵ و تەقەڵاکانت دەگەن و ئەگەری ئەوە هەیە خۆت و فکرەکەش ناشرین بکەیت.

 گرنگە هاوسەنگی نێوان قازانجی کەسی و قازانجی ڕەوت و بیری نەتەوەیی لەبەرچاو بگیرێت نەوەک بەشێوازێکی کوێرانەو نەزانانە هەموو هەوڵ و تەقەڵایێک بۆ خۆ دەرخستن بێت نەوەک سوود بەخشین بە بیری نەتەوەیی.


پێویستە لەسەر هەمووان واز لەکەسانی ئاست لاواز بهێنرێ کە تەنها دوو بابەت بەیەکەوە دەلکێنن و لەئاستێکی لاوازدا دەیانهەوێ خۆیان بەسەر پشت و دەنگی نەتەوەییەکان گەورە بکەن.

تعليقات