ڕێکخراوی بنیادنانی ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT) لە 1ی1ی 2024 لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی لە ماوەی ساڵی 2023دا 24 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون، و هەروەها تیشکی خستە سەر کاریگەرییە سەختەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا.
کامیران عوسمان لە گێڕانەوەیەکی ورددا ئاشکرای کرد کە لە نێو ئەم 24 کوژراوانەدا 7 هاوڵاتی مەدەنی لە هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا کوژراون و 3 کەسیان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە کوژراون و هاوڵاتییەکی مەدەنیش لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی چێندراو گیانی لەدەستداوە و باقی زیانە مرۆییەکانیش دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییە جیاوازەکانی دیکە کە لەلایەن تورکیاوە لە ناوچەکەدا ئەنجام دەدرێن.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا وردەکارییەکانی قوربانیانی پارێزگا جیاوازەکان خرایەڕوو:
لە پارێزگای دهۆک 5 هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوە و 3 کەسی دیکەش بریندار بوون، لە پارێزگای هەولێر هاوڵاتییەک گیانی لەدەست داوە و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون، لە پارێزگای سلێمانیش 5 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 2 بریندار تۆمار کراوە.
تعليقات
إرسال تعليق
كۆمێنت بنووسە ئەگەر هەر پرسیارێك یاخود تێبینیەكت هەیە