پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

گەنجێکی نەتەوەیی لە باکوری کوردستان دەستگیرکرا

 



عەلی چەڤەن بە تۆمەتی پروپاگەندە بۆ تیرۆر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیر کراوە لەڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی 29-1-2024.
"داواکاریی گشتی لە دۆسیەکەدا ئاڵای کوردستانی بە ئاڵای پە*کە*کە داناوە و شێخ سەعیدیشی بە تیرۆریست ناساندووە!
بەڵام لەڕاستیدا پەکەکە دان بە ئاڵای کوردستان نانێ و دژایەتیشی دەکا، هەروەها ئاڵای کوردستان ئاڵای هەرێمێکی فەرمیە بەناوی هەرێمی کوردستانی عێڕاق کە لەدەستوری ئەو وڵاتەدا دانی پێدانراوە، هەروەها چەندین جار لەکۆبونەوەی وەفدی بەرپرسە باڵاکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان هەڵکراوە.
شێخ سەعیدی پیران و هاوڕێیانی، لەلایەن دادگای ئیستقلال بەفەرمی و بە یاسایی فەرمانی لێخۆشبوونیان دەرچووە، بەرپرسانی تورکیاش ئەمە باش دەزانن.

باشە ئەگەر داواکاری گشتی ئاڵای کوردستان بە ئاڵای تیرۆر دەناسێنێ بۆچی داوای گرتنی بەرپرسانی تورکیا ناکەن خۆ بەرپرسانی تورکیا زۆربەی زۆریان لەژێر ئەو ئاڵایەدا قسەیان کردووە و سەردانی هەرێمی کوردستانیشیان کردووە هەروەها لەکاتی چوونی وەفدێکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا خۆیان ئاڵاکەیان هەڵکردووە.
بەڵام دیارە باپیرانمان ڕاستیان ووتوە دوژمنێ باب و کالا نابنە دۆستێ لاوا.

تعليقات