پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

باندێکی مافیایی بە ڕەگەز عەرەب لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکران

 


باندێکی مافیایی بە ڕەگەز عەرەب، کە ئەندامەکانیان خەڵکی سوریا و باشور و ناوەڕاستی عێراقن، لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکران.

 کاری باندەکە بریتی بوو لە ڕووتکردنەوەی هاوڵاتیانی کورد له شاری هەولێر؛ چەند شوێنێک کە تایبەت بوو بە مەساج کردن بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی تەندروستیان هەبووە یاخود ویستویانە مەساج بکەن.

بە زەبری هێز ناچاریان کردوون کە ڤیدیۆی نەشیاویان بگرن و سوکایەتیان پێ بکرێت و پاشان لەبەرامبەر هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکان پارەی خەیاڵیان لە قوربانیەکان سەندووە.

ئەمە یەکەمجار نیە لەلایەن عەرەبەوە باندی مافیایی لە شارەکانی کوردستان دروست دەکرێت، چەندین جار ڕووداوی لەو شێوەیە ڕویداوە.


ڤیدیۆ:



تعليقات