پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

 



ئێمەی نەتەوەیی کێین؟
1- ئێمەی نەتەوەیی گوێ بە جیاوازی (ئایینی و بێ ئایینی و ناوچەیی و عەشیرەت و شێوەزار و ڕەنگی پێست و ساغ و نەساغ نادەین) بۆمان گرنگ نیە ئایە چۆن کوردێکە ئەوەی بۆمان گرنگە بەرزکردنەوەی ڕوحیەتی نەتەوەیی تاکی کوردە و درووست بوونی پەیوەندی یەکییەتی نەتەوەیی و یەکتری قبوڵ کردنە وەکو کورد و کوردستانی، لەسەر بنچینەکانی ڕێزگرتن لەکلتور و دابو نەریت و بەها باڵا و پیرۆز و مێژوو و دەسکەوتەکانی نەتەوەکەی.
2ـ دەتوانین سەرجەم بیر و فکرێکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی قبوڵ بکەین کە لەخزمەتی نەتەوەی کورددا بێ لەچوارچێوەی کوردستان، لەسەر بنچینەی بەها باڵاکانی نەتەوەو مرۆڤایەتی و جیهانی، هەروەها ڕەچاوکردنی کلتور و دابو نەریت و ئایینی زۆرینەو کەمینەکانی کوردستان.
3ـ لەناوخۆدا ڕازی نین لەهیچ حیزبێکی کوردستان و سەرجەمیان هەڵەی زەقیان هەیە بەڵام ڕێگای چاکسازیان هەیەو ڕێگاش هەیە سیاسەتی نەتەوەیی بکەن، بەڵام هەموو ئەوانە مانای ئەوە نیە لای دوژمن دژایەتیان بکەین بێگومان خراپترین حیزب و کەسایەتی کورد لای ئێمە زۆر ڕێز لێگیراوترە لە باشترین پیاوی نەتەوەیێکی تر.
4ـ هەمیشە بانگەواز دەکەین بۆ خۆشویستنی نیشتیمانی کوردستان و ئاگادارکردنەوەی خەڵکی لەمێژووی پڕ سەروەری کورد و ڕقی دوژمنان و سیاسەتی نێودەوڵەتی، وە بەسەدان جار لەسەر ئەو بانگەشانە ڕووبەڕووی سوکایەتی دەبینەوە بەگاڵتە کردن یان جوێن دان و ناو زڕاندن بەڵام هەمیشە سوورین و کۆڵ نادەین بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر هۆشیار بکەینەوە.
5ـ ئێمەی نەتەوەیی ڕقمان لەهیچ نەتەوەیێکی تر نیە بەڵام بەسرووشتی ئەوەی نەتەوەیین ناتوانین سوکایەتی هیچ کەسێک قبوڵ بکەین بەرامبەر بە کورد بۆیە زۆرجار ڕووبەڕوویان دەبینەوەو کاردانەوەی توندمان بەرامبەریان دەبێ.



نەهرۆ ئەنوەر ئاغا

تعليقات