پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

یادی ٣٦ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە

 


ئەمڕۆ ۳٦ ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێ.

لەڕۆژ (۱٦/۳/۱۹٨٨) هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە کیمیاباران کرا و زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی شەهید بوون. هاوکات دانیشتووانی شارەکە بۆ دەرباز بوون لە کاریگەری چەکی کیمیایی ڕوویانکردە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەوکاتە شارەکە لەژێر بۆمبارانکردن و کیمیاباران کردن وێران بوو.

هەروەها مەزەندە دەکرێت زیاتر لە ۱۰ هەزار هاوڵاتی هەڵەبجە بریندار بوون و بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە بەشێکیان گیانیان لەدەست دا، ئێستاش بەهۆی کاریگەری چەکی کیمیایی بەشێکی زۆریان دەناڵێنن تەنانەت زۆربەیان پارەی چارەسەریان پێ نیە و حکومەتی عێڕاقیش ئامادە نیە یارمەتیان بدا و قەرەبوویان بکاتەوە.

لە ئێستادا بەپێی داتاکان ۳٨۰ کەس لەو شارە بەرکەوتەی چەکی کیمیایاین بەڵام داتاکە جێگیر نیە بەهۆی گەڕانەوەی کەس وون بووەکان لەدەرەوەی وڵات و هەروەها گیان لەدەست دانی بەرکەوتەکان بەهۆی کاریگەری کیمیایی.

۱۹٦ کۆمپانیای جۆراوجۆر لە ۱۹وڵاتدا چەکی کیمیاییان بە ڕژێمی پێشووی بەعس فرۆشتووە کە جگە لە میسڕ، ۱٨یان وڵاتی پێشکەوتوو و ئەوڕوپین.

تعليقات