پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی لە شارۆچکەی کفری کوژرا


 کەمێک پێش ئێستا، بە هۆی تەقینەوەیەک بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی لە شارۆچکەی کفری کوژرا.

تەقینەوەکە لە میوانخانەی هۆزی بەیات، کە هۆزێکی تورکمانییە لە شارۆچکەی کفری سەربە ئیدارەی گەرمیان ڕوویداوە.

 ئەو کەسەی، کە کوژراوە ناوی حسێن عەلوشە و برازای سەرۆکی بەرەی تورکمانییە لە شارۆچکەی کفری.

هەروەها ساهیر عەلی، قائیمقامی شارۆچکەی کفری  پشتڕاستى کردەوە و وتی: تەقینەوە بووە و تا ئێستاش هۆکارى ڕووداوەکە بە تەواووى نەزانراوە.

تا ئێستا زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکە بەردەست نییە.

تعليقات