تۆمەتبارێكی بەڕەگەز عەرەب دەستگیركرا
لە لایەن نوسینگەی ساختەكاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێكی بە ناسنامە عەرەب دەستگیركرا.
لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و لە لایەن نوسینگەی ساختەكاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێكی بەناسنامە عەرەب دەستگیركرا كە هەستابوو بە ساختەكردنی گرێبەستی كڕینی شوقە.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( ف، ع، ر لە دایكبووی 1970) كە پێنج سكاڵای لەسەرە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 289-298 ی یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
جێی ئاماژەیە تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیەو پێشتر لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیركراوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
تعليقات
إرسال تعليق
كۆمێنت بنووسە ئەگەر هەر پرسیارێك یاخود تێبینیەكت هەیە