پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

 


ئـۆتـۆکراتی


  سیستمێکی حکومڕانیە کە دەسەڵات لە دەستی یەک تاکدا چڕ دەبێتەوە کە بەتەنها خاوەنی هەموو ئەو دەسەڵاتەیە کە بە هیچ شتێک سنووردار نەکراوە و گوێ بۆ هیچ کەسێک ناگرێ جگە لەبیر و فکری خۆی. ئەمە بە مانای نەبوونی یاسا و دەستوور لەم سیستەمەدا نییە، بەڵکو بە مانای ئەوە دێت لە بنەڕەتدا تاکێک ئەم یاسانەش دادەنێ و دەیسەپێنێ و بەدڵی خۆی و بەفکری خۆی گۆڕانکاری تێدا دەکا، لەسەر بنەمای نەبوونی میکانیزمێکی سەربەخۆ لە سیستەمەکەدا کە توانای سەپاندنی یاساکانی هەبێت و ناچاری بکات ڕێزیان لێبگرێت. ئەم ستەمکارییە لە حوکمڕانیدا بە ئازادکردنی دەسەڵاتەکانی تاک یان حیزبی پێشەنگ نیشان دەدرێت ئۆتۆکراسی لە پارتە ناسیۆنال سۆسیالیزمەکان و مارکسیەکان و چەپەکان بەگشتی هەبووە یان ئەوانەی هاوشێوەی ئەوان دەبینرێن وەکو هیتلەر و ستالین و کە دوو سەرکردەی دیاری سەدەی 20 بوون. ئۆتۆکراسی جیاوازە لە دیکتاتۆری، بەوەی دەسەڵات لە ئۆتۆکراسیدا ملکەچی دڵسۆزی لایەنگرەکانە، لە کاتێکدا لە دیکتاتۆریدا حوکمڕانەکان تەنها لە ترسەوە کۆنتڕۆڵی دەسەڵات دەکەن. تایبەتمەندییەکانی سیستەمێکی ئۆتۆکراتی سیستەمی ئۆتۆکراتی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی دەناسرێتەوە کە لە فۆرمەکانی تری حکومەت جیای دەکاتەوە، کە بەم شێوەیەن: 1- کۆنتڕۆڵکردنی دەسەڵات و بەرتەسککردنەوەی بۆ خۆی یان چەند کەسێکی دیاریکراو کە متمانەی پێدەکات و هاوکاری دەکەن لە دەسەڵات و کۆنترۆڵکردنیدا، نەبوونی هیچ دابەشکردنی دەسەڵات و هەڵوەشاندنەوەی هەموو دامەزراوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان یان کۆمەڵێک کە ڕەنگە ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبێت، بەم شێوەیە ڕکابەرێک بۆ ئەوانەی لە دەسەڵاتدان پێکدەهێنن، و چڕبوونەوەی هەموو دەسەڵاتی سیاسی لە دەستی تاکێکدا، و دامەزراندنی دەستەیەکی حوکمڕانی کە قۆرخکاری لەو دەسەڵاتە دەچەسپێنێت. 2- هەڵوەشاندنەوە یان پشتگوێخستنی بنکەی یاسادانانی دەسەڵاتی ڕامیاری، بەزۆری دەستوور لەم جۆرە سیستمانەدا هەڵدەوەشێتەوە و پێکهاتەیەکی یاسایی نوێ جێگەی دەگرێتەوە کە خزمەت بە چینی دەسەڵاتدار دەکات و دەبێتە کەرەستەی سەرەکی ئەو چینە لە حوکمڕانیدا.  بێگومان لەم دۆخەدا ئەو پڕۆسەیە ڕووبەروی ئاڵنگاری دەبێتەوە گەر جێنشینێک بۆ دەسەڵاتە پاوانخوازەکە نەبێت. 3- هەڵوەشاندنەوەی ئازادییە مەدەنییەکان یان سنووردارکردنی تا ڕادەیەکی بەرچاو، و نەهێشتنی هەموو ئەو چالاکییانەی کە دەکەونە دەرەوەی بازنەی حکومەت ئەمەش مانای ئەوەیە کە تاکێک کۆنترۆڵی کاروبارەکان دەکات وا دەری دەخات کە بێ هەڵە بێت. وەک چۆن هەمیشە وا دەردەکەوێت کە ڕاستە، و هەمیشە توانای زیاتری هەیە بۆ ئەوەی بزانێت چی ڕاستە، و هەمیشە توانای بەدیهێنانی هیوای جەماوەری زیاترە، و هەمیشە توانای زۆرترینە لە نوێنەرایەتیکردنی ئیدارەی گشتیدا، و ڕەنگە تەنانەت بگەنە ئەو ئاستەی کە فەرمانڕەوا بە خودایی بکەن. 4- کۆنتڕۆڵکردنی سۆزداری و ئیمپاڵسیڤبوون بەسەر پرۆسەی بڕیاردان، وەک نەبوونی هێڵێک کە حوکمڕان و دەوڵەت لەیەکتر جیا دەکاتەوە، دەبێتە هۆی دامەزراندنی پلەیەکی بەرزی دەستوەردان و کۆنتڕۆڵکردن و بەسیاسیکردنی هەموو بوارەکان، تا ئەو کاتەی بابەتەکە دەگاتە دەستوەردان لە ژیانی تاکەکەسی تاکەکاندا، و پاشان هەڵوەشاندنەوەی ڕۆڵی تاک لە ژیاندا و بابەتەکە کۆتایی دێت بە هەڵوەشاندنەوەی ڕۆڵی کۆمەڵگا لە پێناوی فەرمانڕەوادا، پاشان حەزی تاک، حەز کۆمەڵگا و هتد... تەنانەت دەوڵەت وەک قەوارەیەکی سیاسی کۆمەڵایەتیش بەدی نایەت، بەڵکو تەنیا حەزی تاکی دەسەڵاتدار (دەسەڵاتی سیاسی) بەدەست دەهێندرێت. 5. بەکارهێنانی ئامرازی پاوانخوازانە بۆ گەیشتن بە کۆنترۆڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی، سەرەتا بە پڕوپاگەندە و کۆنتڕۆڵکردنی ئامرازەکانی پەیوەندیکردن و سەپاندنی ئەرکی گوێڕایەڵی و تۆقاندن و بەکارهێنانی ڕاستەقینەی ئامرازەکانی تیرۆر و سەرکوت و ژێردەستەکردن و بوونی ئامێری پۆلیسی نهێنی بەکاردێت بۆ نەهێشتنی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان، لە هەمان کاتدا بانگەشەی بە پێویست بوونی ئەمە دەکات بە بیانووی نەهێشتنی ململانێ ناوخۆییەکان بۆ گەیشتن بە جۆرێک لە یەکێتی سیاسی و ئایدیۆلۆژی کۆمەڵگا کە ڕێگە بە سەرهەڵدانی سیستەمی ئایدیاڵ دەدات کە ئایدۆلۆژیا ئامانجییەتی.
لە کۆتاییدا هەبوونی سیستەمێکی لەم جۆرە بە مەرگی گەل و دەوڵەت کۆتایی پێدێت، کاتێک کەسێکی دەروون نەخۆش دەگاتە لوتکەی دەسەڵات و دەبێتە خاوەنی دەسەڵاتێکی ڕەها. گەل و وڵات بەرەو جەنگێکی بێکۆتا پەلکێش دەکرێت، بە تەماشاکردنی مێژووش دەیان نموونەی لەم شێوەیەمان بۆ دێتە پێشەوە؛ وەک: لیبیا بە سەرکردایەتی قەزافی، عێراق بە سەرکردایەتی سەددام حسێن، ئەڵمانیای نازی بە سەرکردایەتی هیتلەر، ئیتاڵیا بە سەرکردایەتی مۆسۆلۆنی، یەکێتی سۆڤیەت بە سەرکردایەتی ستالین، کە ئەم دەوڵەتانە بەهۆی سیاسەتی تاکڕەویەوە زۆری نەخایاند و توشی شکستی گەورەبوون.


زۆرێک لە وڵاتانی دیکە هەن کە هێشتا له ژێر سۆزی تاکڕەویدان، وەک: کوبا بە سەرکردایەتی بنەماڵەی کاسترۆ، کۆریای باکور بە سەکردایەتی کیم جۆنگ ئون، کە هەردوو دەوڵەت لە لێواری مەرگدان و خاوەنی دەسەڵاتێکی چەپن.
هەروەها هەردوو دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستانیش بەهەمان شێوە لەم جۆرەن و دەسەڵاتەکانیان لە لێواری مەرگدایە.


تعليقات