پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

نەتەوەییەکانی کوردزاگ لە کەرکوک چالاکیان ئەنجامدا

دوابەدوای ڕووداوەکانی گوندی پەلکانەی سنووری پارێزگای کەرکوکی داگیرکراو و ڕێگریکردن لە جوتیارانی کوردی ناوچەکە لە دروێنەکردنی بەرووبوومەکانیان لەلایەن عەرەبی هاوردەوە، ڕێکخراوی کوردزاگ دەستی کرد بە هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی کوردانی کەرکووک و ناوچە داگیرکراوەکان و لە یەکێک لە هەڵمەتەکانیاندا بڵاوکردنەوەی پۆستەربوو لە زۆرینەی شەقامەکانی شاری کەرکوکی داگیرکراو. کە تێیدا داوا لە کوردانی کەرکوک دەکرێت کە هۆشیار و ئامادەبن لە بەرامبەر پێپەتیە داگیرکەرەکان. ئەندامان و بەڕێوەبەرانی کوردزاگ ڕایانگەیاند کە ئەمە کۆتا چالاکی نابێت و بەردەوام دەبن لە هۆشیارکردنەوەی کوردان و ڕووبەڕووی هەر هەوڵێک دەبنەوە کە ئامانج لێی لەناوبردن و لاوازکردنی نەتەوەی کورد بێت

تعليقات