پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

ئەگەر ئێزیدیەکان بکرێن بە نەتەوە، چی رودەدات؟

ئەگەر ئێزیدیەکان بکرێن بە نەتەوە دواتر چی ڕوودەدا؟ماوەیێکی زۆرە پلان و هەوڵ و تەقەڵا دراوە بۆ جیاکردنەوە ئێزیدیەکان لەکورد بەڵام تاوەکو ئێستا شکستی هێناوە، لەم چەند ڕۆژانەدا بە پلانێکی جەمسەری و دەرەکی نایف خەڵەف سەیدۆ لەپەڕلەمانی عێڕاق بە کۆکردنەوەی واژۆی ۱٨۲ ئەندام پەڕلەمانی عەرەب داوای بەنەتەوە کردنی ئێزیدیەکان دەکا، ئەوەی گرنگە لێرە بزانرێ ئەم پلانانە ڕاستەقینەن و بودجەیێکی زۆری بۆ تەرخان کراوە لەلایەن میت و ئیتڵاعات و ئێن ئێس ئێسی ئەرمینیا. سەرەتا ئێران دەستی برد بۆ ئەم زاراوە کوردیانەی لێکچوویێکی کەمیان هەیە لەگەڵ کورمانجی و سۆرانیدا وەکو لوڕەکان و بەختیاری و گیلەک و مازندەرانیەکان کە تەواویان لەکورد جیاکردەوەو کردنی بەزمان و نەتەوەی جیاواز و خستنیە ناو زمانە ئێرانیەکان، دواتر ئێران بە پاڵپشتی تورکیا دەستی خستە ناو زازایەکان و لازەکان لە باکوری کوردستان و ئێستا بەفەرمی هەردووکیان جیاکراونەتەوە، سەرەڕای هەوڵو تەقەڵاکانی بۆ جیاکردنەوەی کوردە شیعەکان و چاندنی هەستی شیعەچێتی لەناویان. لەدوای ئەمانە ئێران دەستی برد بۆ ئێزیدیەکانی ئەرمینیا و لەوێ بە پاڵپشتی ئەرمینیا ئێزیدیەکانی کردە نەتەوە و پێکهاتە بەم شێوەیەش ئەرمینیا سەرجەم مافەکانی پێداون و ئاڵای تایبەتی و هێزی تایبەتی بۆ درووست کردوون. لەئێستادا کە ئێران سەرجەم ئەو پلانانەی بەسەرکەوتوویی تەواوکرد دەیهەوێ ئێزیدیەکان لەعێڕاق و لەژێر دەستی هەرێمی کوردستان دەربهێنێ و ناوچەیێکی تایبەتیان بۆ درووست بکاو بیانکا بە نەتەوە و ناوەندێکی تایبەتیان بۆ درووستکا بەو مەبەستەی شەنگال وەکو ڤاتیکانی ئیتاڵیا لێ بکا لەعێڕاق، دوای ئەوەی ئەم پلانە سەردەگرێ ئێران سەرنجی لەسەر کورمانجەکان و هەورامیەکانە کە سەرەتا لەڕێی تۆوی دووبەرەکی و جیاکردنەوەی ڕێزمان و نووسین ئەو هەستەی پێ بەخشیون کە ئێستا ڕاستەوخۆ دەتوانێ کار بکا لەسەر ئەوەی چۆن هەورامیەکان و کورمانجەکان جیا بکاتەوە، بەهۆکاری ئەوەی هەورامیەکان دەسەڵاتێکی فراوان و کەسانی ئەکادیمی زۆریان هەیە لەناو کوردستان و هۆشیاریێکی تەواوی نەتەوەییان هەیە ئەم پلانە بۆ هەورامیەکان لەشکست دایە بەڵام بۆ کورمانجەکان هێشتا ئەمەلی ماوە بەهۆی ئەوەی هۆشیاری نەتەوەیی لەناویان لەئاستێکی باشدا نیە. لێرەدا ڕۆڵی خەزعەل ماجدی دەست پێدەکا کە پلانی تواندنەوەی کورمانجی داناوە لەناو ئێزیدی چۆن؟ هەروەک دیارە کتێبی مەسحەفا ڕەش و بەڵگەنامە ئێزیدیەکان بە کوردی کورمانجی نوسراوە دوای ئەوەی ئێزیدیەکان دەبنە نەتەوە، دواتر هەوڵەکان دەست پێدەکەن کە کورمانجی زاراوەیێکی ئێزیدیەکانەو ئەوەتا کتێبی کۆنی ئایینیان بەم زمانە نووسراوە، کە بەم شێوازە هەستێک درووست دەکرێ بۆ کورمانجەکان و بەتایبەتی ئەوانەی ئیسلام نین و لەئیسلام دابڕاون کە بڕوا بهێنن بەم پڕوپاگەندانە کەوتنە گێژاوی هەڵەوە و خۆ کردن بە ئێزیدی و بینینی ئێزیدی بە نەتەوەو دینی ڕەسەنیان. هەروەک لەوێنەکە دیارە خەزعەل ماجدی بەم شێوەیە پلانی داناوە و نیشانی ئێرانیەکان و تورکەکانی داوە کە چۆن کورمانجیەکان بلکێنن بە نەتەوەی نوێزی ئێزیدیەوە.

تعليقات