پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

لە نازیەتەوە بەرەو پاشکۆیی.. لە ساڵی ١٩٣٠ بە دواوە، لایەنگرانی بیری ناسیۆنال سۆسیالیزم و فاشیزم توانیان حوکمی ئەڵمانیا بگرنە دەست و ئەوروپا بەتەواوی بخەنە ناو لەپی دەستیانەوە. لەوکاتەدا نازیەت لەو پەڕی قەداسەت و پیرۆزی خۆی بوو، بە جۆرێک کە یەکێتی سۆڤیەت و بەڕیتانیای چەرچڵ و ئەمریکا کەوتبوونە زەل زەلەوە. ئەمەش بە ڕابەرایەتی هیتلەر و مۆسۆلۆنی و کەسایەتیە پایەبەرز و چاونەترسەکانی ئەو دوو دەوڵەتە زەبەلاحە بەڕێوەچوو. تاوەکوو سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی دووەم و شکستی نازیەت و سەرکەوتنی هاوپەیمانان. لە دوای ساڵی ١٩٤٥ـەوە سەدان ڕێکخراوی بچووک و وردیلە لە ژێر ناوی نازیەت و ناسیونال سۆسیالیست دروستبوو کە هیچیان لە چەند ساڵێکی کەم بڕی نەدەکرد بەهۆی ئەوەی ئەو ڕێکخراوانە دەبوونە پاشکۆی دەسەڵات و فەرمیەتیان لەناو دەوڵەتدا وەردەگرت و حکومەتیش لەو ڕێگەیەوە بە ئاسانترین شێوە کەسانی نەتەوەپەرست و ڕاستڕەوی تەسفیە دەکرد. ـــــــــــــــ لێرەدا گفتووگۆی ئەوە ناکەین ئاخۆ ناسیۆنال سۆسیالیست ڕاستە یاخود فکرەکانی تر. دەمەوێ سەرنج بخەمە سەر خاڵێک. ئاخۆ ڕێکخراوێک گەر بیەوێت دژایەتی تەعریب و چەوساندنەوەی گەلی کورد بێت و دژی زوڵم و زۆرداری دەسەڵاتی بەناو کوردی بێت؛ فەرمیەتی دەوێت لە دەوڵەت؟ فەرمیەت چیە؟ بۆ ئەوەی لە باشوری کوردستان بتەوێت ڕێکخراوێکی سیاسی یان ڕۆشنبیری دابمەزرێنیت دوو بژاردەت لە بەردەم دەبێت. ١- فەرمیەت ٢- نافەرمیەت فەرمیەت: حکومەتی هەرێم هەمیشە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە ڕێکخراوەکان ناوی خۆیان لە فەرمانگەی "ڕێکخراوە ناحکومیەکان" تۆمار بکەن لە پێناو ئەوەی ئەو ڕێکخراوانە کارێک نەکەن کە دژ بێت بەرامبەر دەسەڵات و حکومەت، ئەگەر هات و ڕێکخراوێک ئەو کارەی کرد ئەوە بە ئاسانترین شێوە ئەندامەکانیان دەستگیر دەکرێن و حکومەت بە ئاسانترین شێوە دەستی بە تاک بە تاکی ئەندامەکان دەگات. نافەرمیەت: ئەم بژاردەیە لەبەردەم ئەو ڕێکخراوانەدایە کە خەباتی شۆڕشگێڕی ئەنجام دەدەن و ناڕازین دژی حکومەت یان یاسا یاخود دژبەری شتێک یان لایەنێک دەکەن لە پێناو سەرکەوتنی دۆزەکەی خۆیان، بەم شێوازە ڕێکخراوێک کە شۆڕشگێڕی بێت و هەوڵبدات بۆ بەئەنجام گەیشتن، لە بوون بە پاسیڤبوون خۆی لادەدات. گەر بمانەوێ ڕوونتر قسە بکەین، هەر ڕێکخراوێک لە هەرێمی کوردستان فەرمیەتی وەرگرت، پێویستی بە پشتگیری حیزبە فەرمیەکانی هەرێمی کوردستانە. هیچ حیزبێکیش بە ئاسانی پشتگیری ڕێکخراوێک ناکات، مەرجەکانی پشتگیری بەم شێوازەن. ١- بە فەرمانی مەڵبەند یان لق کار دەکەیت. ٢- دژایەتی شتێک ناکەیت کە باوەڕمان پێیەتی. ٣- دژایەتی دۆستەکانمان ناکەیت(عەرەب و تورک) ٤- بێدەنگ دەبێت لە ئاست پێشێلکاریەکانمان و بۆت نیە قسە بکەیت! هەڵوێست بۆ ئێوە جێدەهێڵم! پاڤێڵ ڕەحیم

تعليقات