پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

ئەگەر سەیری مێژووی نوسراوی کورد بکەیت و گوزەرێک بکەیت بە ناو سەرجەم کتێب و توێژینەوە ناوخۆیەکان و دەرەکیەکان بە درێژایی مێژوو، هەمیشە کاتێک مێژووی کورد ئەخوێنیەوە بە نیوە چڕی تەواوی ئەکەیت و سەدان پرسیار لەزهن و بیرتدا ئەسوڕێنەوە، هەست بە شتێک ئەکەی کە تەواو نەکراوە کە کەموکورتیێک هەیە لەو مێژووەدا، کاتێک ئەچیت مێژووی شارستانیەتەکانی مرۆڤایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدیاریکراوی دۆڵی نێوان دوو ڕووبار ئەخوێنیتەوە زیاتر پرسیارت بۆ درووستەبێ کەچۆن ئەبێ ئەو هەمووە مێژوو و شارستانیەتە هەر نیشانەی پرسیاریان لەسەربێ و یان بەعەرەب و تورکی و فارسی بکرێن هەندێکیشیان هەر دیار نەمێنن و بڵێن بونیان نەماوە ئاخر ئەوکاتە کە ئەخوێنیتەوەو زانیاری زیاتر پەیا ئەکەی و بۆت دەرەکەوێ کە عەرەبەکان لەسەر ئەم خاکانە پێش ئایینی ئیسلام بوونیەدیان نەبووەو نیشتەجێ نەبوون کاتێک سەیری مێژووی تورک ئەکەی هەمووی هەزار ساڵ تێپەڕ ناکا لەهاتنیان بۆ ئەم خاکانە فارسەکان لەپێش میدیەکان هیچ شارستانیەتێکیان نەبووەو ناشزانرێ ئاخۆ لەداهاتودا بەڕاستی هەیان بووە یان نا؟ ڕێک دوای زانینی هەموو ئەوانەو پێداچوونەوە بۆو دەرەکەوێ کە زوڵمێکی زۆر لەکوردەکرێ لەم ناوچەیە بەشێوازی ئەکادیمی و زانستی بێ یان ئاسایی ئەوا ڕێک سەرنجت بۆ سەر ئەوە ئەچێ دەستێک و هەوڵێک هەمیشە هەبووە بۆ شاردنەوەی مێژوو و شارستانیەتی کوردەکان، لەکاتێکدا لەزۆر کۆندا و پێش ئەوەی ناوی فارس و تورک و عەرەب بێ ئاماژە بەناوی کورد کراوە لەناوچەکە. لەڕۆژی ئەمڕۆدا مێژوو نووسێک بەناوی سۆران حەمە ڕەش کە تاوەکو ئێستا باشترین هەوڵی مێژوویی داوە بۆ کورد زۆر بابەتی یەکلایی کردۆتەوە کەچی ئەبینین بەدەیان کەس بەناوی ئەکادیمی و نا ئەکادیمی بەرەی شەڕ ئەکەنەوە ئەوەشی لەهەمووی ناخۆشتر و تاقەت پڕوکێنترە هەر لەلایەن کوردەوە هێرش ئەکرێتە سەر ئەم مێژوو نووسە، سۆرانی حەمەڕەش لە کتێبەکەیدا باسی هەمان کێشەی کردووە لەنێوان کوردەکان لەسەردەمی سۆمەری و گۆتیەکان کە هەمیشە کێشەیان هەبووە وەکو کوردی شاخ و کوردی دەشت کە ئەمە خۆی لەخۆیدا پەیامێکی باشیشی تێدایە بۆ وانە وەرگرتن لەم ناکۆکیانەی ناوخۆ کە چیمان بەسەر ئەهێنێ، کە هەمیشەش ناکۆکی ناوخۆی بووەتە هۆی لاواز بوونی کورد و ئەبوایە ئێستا ئەوانەی بەشێوازێکی زۆر توند هێرش ئەکەنە سەر بیرو ڕاکانی سۆرانی حەمەڕەش وانەیان وەرگرتبا کە ناکۆکی ناوخۆی چۆن لاوازت ئەکاو ڕێگە بە کەسانێک ئەدا زەفەرت پێ ببەن بەنموونە (ماجد غەزعەل)، ئێمە ناڵێین ڕەخنە مەگرن بەڵام مەشیکەن بە شەڕ و ناو زڕاندنی یەکتری، هەموو کەسێک هەڵە هەر ئەکا بەڵام با هەموو شتێکیش نەسوتێنین بەیەکەوە هەردوو کتێبەکەی سۆران حەمەڕەش بەناوی کورد کێیەو مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد نەوەک بەتەنیا پەیامی مێژوویی تێدایە و ڕێڕەوێکی نوێی گرتۆتەبەر، بەڵکو ئەوەندە دەوڵەمەند و بەپێزە تەنانەت ئەتوانرێ ئایدیایێکی خۆماڵی ناوخۆیی نەتەوەیی لەسەر دابمەزرێنرێ ببێتە بەشێکی باشی سەرچاوەیی و خۆناسین، هەر لەگەڵ خوێندنەوەی کتێبەکانی سۆرانی حەمەڕەش و تێگەیشتن و تێفکرینی بەقوڵی بۆو دەرەکەوێ کە ئەتوانرێ ئەم کتێبانە بەرەیێکی نوێی نەتەوەیی لەڕووی سیاسیەوە پێ دابمەزرێ لەقازانجی کورد و هەوڵدان بۆ خۆناسین و بونیاد نانی پایەکانی نەتەوەکەمان بەناسینی مێژووەکەمان کە سەرەتا بە ناسینی خۆمان و کۆتایەکەی بەدەوڵەتی کوردستان بێ. بەگوتەیێکی د.قاسملۆ کۆتایی بە قسەکانم ئەهێنم (وێڕای ئەوەی لەفکر و بیردا جیاوازیێکی زۆر و تێڕوانینی جیاواز هەیە لەنێوان بەرەی نەتەوەیی سەربەخۆ و بیر و فکرەکانی د. قاسملۆ) کە ئەڵێ: "مەسەلەکە زۆر ڕوونە فەلسەفەی پێ ناوێ، هەر ئینسانێکی سادە ئەوەی تێدەگا یان لەسەنگەری میللەتدای یان سەنگەری میللەتت جێ هێشتووە و لەسەنگەرێکی دیکە دای، ڕێگای خۆت ڕوون بکەرەوە لەبەینی حەق و باتڵدا لەبەینی میللەت و دوژمنانی میللەتدا دەبێ ڕێگای خۆت ڕوون بکەیەوە، یان دەگەڵ میللەتی یان دەگەڵ دوژمنانی میللەتی. ئێستا باش ئەزانین کورد کێیە! ڕەچەڵەکمان زاگرۆسیە و نەتەوەمان کوردە و دەوڵەتمان کوردستانە.

تعليقات