پەڕەی سەرەكی

پلاتفۆڕمەكان

ئەردۆغان لە ڕیزبەندی یەکەمی پاڵپشتیکاری تیرۆردایە

دەستەى ڕووبەڕوبوەنەوەى سپیکردنەوەى پارە و هاوکاریکردنى تیرۆرى سەر بە ڕژێمى سووریا، لیستى نوێی ناوى ئەو کەس و لایەنانەی کە تۆمەتبارن بە هاوکاریکردنى تیرۆر و سپیکردنەوەى پارە  بڵاو کردەوە و ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیاش لە ڕیزبەندى یەکەمی لیستی هاوکاریکردنی تیرۆردایە. بەپێی لیستە نوێیەکەى ڕژێمى سووریا، هەرکەس و لایەنێک هاوکاریی چەکدارىی دژ بە ڕژێمى ئەسەد و حکومەتەکەی کردبێت وەک تیرۆرست ناسێنراوە و ناوى چەندین کەسایەتیی و سەرۆکى وڵاتانى تێدایە، لە ڕیزبەندى یەکەمى ئەم لیستەى رژێمى سووریا، ناوى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا و ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆک وەزیرانى پێشوو و سەرۆکى ئێستاى پارتى ئایندەى تورکیا هاتووە. بڵاوکردنەوەى لیستى ئەم ناوانە لەلایەن ڕژێمی ئەسەد و حکومەتەکەیەوە لە کاتێکدایە کە هەواڵی هەردوو ووڵات لەبارەى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان و کۆبوونەوەى ئەسەد و ئەردۆغانە، پێشتریش ئەردۆغان بانگهێشتى بەشار ئەسەد، سەرۆکى سووریای بۆ وڵاتەکەى ئاشکرا کرد، بەڵام ئەسەد پێداگرە لەسەر ئەوەی کە پێش هەر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرانی تورکیا، پێویستە سوپای داگیرکەری تورکیا لە خاکی سووریا(رۆژئاوای کوردستان)بکشێتەوە.

تعليقات